site loader
Song image

دەرگە و پەنجەرە – عەبدوڵڵا پەشێو

By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw

هەموو ڕۆژێ
پەنجەرەکان… یەک یەک… هەموو…
هەموو یەک یەک پەنجەرەکان دەکەمەوە
هەموو ڕۆژێ دەرگەکان گشت
گشت دەرگەکان دەکەمەوە…
دەرگەکان گشت…
پێش ئەوەێ بۆ جێیەک بمبەن
نە پەنجەرەی دەکرێتەوە
نە دەرگەی دەخرێتە سەر پشت!

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks