site loader
Song image

دیسان – چۆپی فەتاح

By - چۆپی فەتاح Çopî Fetah

دیسان باسی تۆیان بۆم کرد
دیسان گڕیان لە دڵ هەڵکرد
گەڕامەوە ڕۆژانی زوو
کە نەمزانی چۆن بەسەرچوو
هەر کە ناوی تۆیان هێنا
عیشقت هانای بۆم ئەهێنا
یادگارییەکان هێندە خۆش بوون
تەزوویان بە دڵ دەهێنا
هەرچەن دوور بی عەزیزتری
تۆ لە ڕۆحم شیرینتری
دەشت و دەریا نێوانمان بێ
لە خۆم بۆ خۆم نزیکتری
دیسان باسی تۆیان بۆم کرد
دیسان گڕیان لە دڵ هەڵکرد
گەڕامەوە ڕۆژانی زوو
کە نەمزانی چۆن بەسەرچوو

تۆ نە خەونی نە خەیاڵی
نە سنوورێکی مەحاڵی
لە چ وەرزێکدا هەڵ بکەی
خەمەکانم ڕادەماڵی
هەرچەن دوور بی ئازیزتری
تۆ لە ڕۆحم شیرینتری
دەشت و دەریا نێوانمان بێ
لە خۆم بۆ خۆم نزیکتری
دیسان باسی تۆیان بۆم کرد
دیسان گڕیان لە دڵ هەڵکرد
گەڕامەوە ڕۆژانی زوو
کە نەمزانی چۆن بەسەرچوو

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks