site loader
Song image

دیدەم زارا – ناسر ڕەزازی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

ئەرێ تا کەی دانیشم گیانا لە سای داری بی

ئەرێ تا کەی بیکێشم جوانێ دەردی غەریبی

ئاخ زارا ئۆف زارا دیدەم زارا بیلەنگێنە

سەیزادەی، سەیزادەی کەمەرەشل بیلەرزێنە

ئەرێ تا کەی مەینەتکێش گیانا دەردم کاری بێ

ئەرێ تا کەی ژیانم جوانێ بێقەراری بێ

ئاخ زارا ئۆف زارا دیدەم زارا بیلەنگێنە

سەیزادەی، سەیزادەی کەمەرەشل بیلەرزێنە

گیانا ئای مەلان های مەلان جەم نین لە دەورم

مەگەر قەلەکان کەسم ئامان هەڵکەنێن قەبرم ئەی نازدارەی گیانا

خۆزگەم های بە مەلان هەر شەو لە دارێ

نە وەک دڵی من کەسم ئای کۆسکەوتەی یارێ نازدارەی گیانا

ئەرێ تا کەی فریشتەم گیانا چاوی لە خەو بێ

ئەرێ تا کەی ڕۆژی ڕوون جوانێ لە لای من شەو بێ

ئاخ زارا ئۆف زارا دیدەم زارا بیلەنگێنە

سەیزادەی، سەیزادەی کەمەرەشل بیلەرزێنە

ئەرێ تا کەی بێ مروەت گیانا بزانە حاڵم

ئەرێ تا کەی بە جەفای جوانێ تۆوە بناڵم

ئاخ زارا ئۆف زارا دیدەم زارا بیلەنگێنە

سەیزادەی، سەیزادەی کەمەرەشل بیلەرزێنە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks