site loader
Song image

دڵ لە لات بێ – هەردی سەلاح

By - چریکەی کورد

چاوی قەدەر کوێر بێ چۆن لێکی دوور خستینەوە
ئەتۆ لە وڵاتی غەریب و غوربەتان
ئەمنیش لە کوردستانەکەی بە برین و گریان

من دوور و تۆ دوور هەردووکمان دوورین
تۆ دوور و من دوور هەردووکمان دوورین
خوا ئاگای لێیە گیانە بۆ یەک مەجبوورین
خودا دەیزانێ ئێمە بۆ یەک مەجبوورین
دڵ لە لات بێ ڕۆح فیدات بێ گیانم قوربانی ڕێگات بێ
دوور لە باڵا جوانەکەی تۆ ئەو ڕۆحەی من بە کێ شاد بێ
دوور لە باڵا شەنگەکەی تۆ ئەو دڵەی من بە کێ شاد بێ

دڵم دەربێنە دڵەکەم دەربێرە
بیبە و بەجارێ گیانە بەس مەمڕەنجێنە
بیبە و بە دیاری وەڵڵا بەس مەمڕەنجێنە
دڵ لە لات بێ ڕۆح فیدات بێ گیانم قوربانی ڕێگات بێ
دوور لە باڵا جوانەکەی تۆ ئەو ڕۆحەی من بە کێ شاد بێ
دوور لە باڵا شەنگەکەی تۆ ئەو دڵەی من بە کێ شاد بێ

جا من چۆن نەمرم لە دووری باڵات
مەرگم پێش مەرگت سەد جار ڕۆحم بە فیدات
مەرگم پێش مەرگت وەڵڵا ڕۆحم بە فیدات
دڵ لە لات بێ ڕۆح فیدات بێ گیانم قوربانی ڕێگات بێ
دوور لە باڵا جوانەکەی تۆ ئەو ڕۆحەی من بە کێ شاد بێ
دوور لە باڵا شەنگەکەی تۆ ئەو دڵەی من بە کێ شاد بێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks