site loader
Song image

دڵەکەی وەرگرتم – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

چ خودا هەڵدەگرێ غەرقم کەی لە غەم
مەیلم بدەیە یان زۆر و یان کەم
ئەی هاوار یان زۆر و یان کەم
خانم گیان یان زۆر و یان کەم

ئەی چاو باز و ئەبرۆ کەوان
کچێ روحمی خێرت بێ چاو جوان
ئەی بۆ تۆ مردم پێ نەزان
ئاورت تێ بەردام فاتم گیان
دڵەکەی وەرگرتم وازی لێ هێنام
نەمزانی کێ بوو جەرگی دەرهێنام
ئەی هاوار جەرگی دەرهێنام

ئەی عەنتیکە و تۆی بەڵەک چاو
ڕوحمی خێرت بێ زولف خاو
ئاورت تێ بەردام کەس نەماو
بۆ تۆ نەماوم کچێ خۆشناو
دڵەکەی وەرگرتم وازی لێ هێنام
نەمزانی کێ بوو جەرگی دەرهێنام
ئەی هاوار جەرگی دەرهێنام

ئــــەی چاو باز و ئەبرۆ کەوان
سینگەکەت بەفری کەلیخان
من بـۆ تـۆ مــردوم سەرگەردان
کـوشتومت بە چلەی زستان

ئــەو ماڵەی هـەمە، با بچێ بە تاڵان
باڵای تۆم دەوێ، دەم لە سەر خاڵان
ئەی هاوار دەم لە سەر خاڵان
خــانم گیان دەم لە سەر خاڵان

ئـەی یاڵڵا یا سوڵتان هاوار
دێ دەروانـێـتـە بورهانی
گـیان ئـاگادری یارم بی
کاک ئەحمەد لە سلێمانی

دڵەکەی وەرگرتم، بۆ خۆی لێیدا ڕۆی
پرسی پێ نەکردم وەی دەڕۆی یان ناڕۆی
خــانم گیان دەڕۆی یا ناڕۆی
ئەی هاوار دەڕۆی یا ناڕۆی
Çi xuda heldegrê xerqim key le xem
Meyilm bideye yan zor û yan kem
Ey hawar yan zor û yan kem
Xanim giyan yan zor û yan kem
Ey çaw baz û ebro kewan
Kiçê ruhmî xêrt bê çaw ciwan
Ey bo to mirdim pê nezan
Awrit tê berdam Fatim giyan
Dilekey wergirtim wazî lê hênam
Nemzanî kê bû cergî derhênam
Ey hawar cergî derhênam
Ey entîke û toy belek çaw
Ruhmî xêrt bê zulf xaw
Awrit tê berdam kes nemaw
Bo to nemawm kiçê xoşnaw
Dilekey wergirtim wazî lê hênam
Nemzanî kê bû cergî derhênam
Ey hawar cergî derhênam
Ey çaw baz û ebro kewan
Sîngeket befrî kelîxan
Min bo to mirdum sergerdan
Kuştumit be çiley zistan
Ew maley heme, ba biçê be talan
Balay tom dewê, dem le ser xalan
Ey hawar dem le ser xalan
Xanim giyan dem le ser xalan
Ey yala ya sultan hawar
Dê derwanête burhanî
Giyan agadrî yarim bî
Kak Ehmed le Silêmanî
Dilekey wergirtim, bo xoy lêyda roy
Pirsî pê nekirdim wey deroy yan naroy
Xanim giyan deroy ya naroy
Ey hawar deroy ya naroy

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks