site loader
Song image

دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە – عەدنان کەریم

By - عەدنان کەریم Ednan Kerîm

من برۆی پەیوەستی ئەو نازدارە شیر و تیرمە
پرچی لوول و زۆڵفی ئاڵۆز کۆتە و زەنجیرمە
سوجدە بردن بۆ نیگایەک کردەوە و تەفکیرمە
گۆشەیی مەیخانە دایم، قوژبنی مەیخانە دایم، گۆشەیی تەدبیرمە
شێخی ئەو پیر و موسینە من جوانێ پیرمە

نەکەی هەرگیز نەمامی گوڵ ببێتە سێبەر و سایەت
بە نینۆک گەر بژاری کەی بە پووڵی بەرهەم و مایەت
ئەی بۆنی وەفا و عەهدە بە هیچ جۆرێ لە گوڵ نایەت
هەتا ماوم ئەچێنم تۆوی هەر خارێ لە دڵ شایەت
کە بێی بۆ سەر مەزارم دامەنت بگرن ئەگەر مردم

دڵم ھەر ئەو دڵەی جارانە ئێستاکەش ئەناڵێنێ
ھەناسەی ساردی ناکامی لە سینەمدا ئەتاسێنێ
ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابکێشێ مەگرە لێم چونکە
جەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجووڵێنێ

پەچەت لادە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم
لە ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێ
کە تیشکی ڕۆژ ئەدا زاخاوی پرچی زەردی زێڕینت
لەلام قەوس و قەزەح ھیچ ڕەونەق و شەوقێکی نامێنێ

تەمەن ڕوو بۆ خەزان دەڕوا کەچی گەردوون ئەوا تازە
لە وێرانەی دڵا تۆوی گوڵی دڵداری ئەڕوێنێ
بە چەشنێ خۆشەویستی تۆ لە سینە و کەللەما چەسپا
مەگەر جامی ئەجەل ئەو تین و تاوەی لێ ھەڵێنجێنێ
دڵم ھەر ئەو دڵەی جارانە ئێستاکەش ئەناڵێنێ
ھەناسەی ساردی ناکامی لە سینەمدا ئەتاسێنێ
ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابکێشێ مەگرە لێم چونکە
جەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجووڵێنێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks