site loader
Song image

دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ

By - ئاوات بۆکانی Awat Bokanî

دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ
لەسەر جێی بەر مانگەشەوێ
خۆم خزاندە سەر جێی فێنک
نەمهێشت بەر هەناسەم کەوێ

قژی خاوی
بالێداوی، ئاڵۆزاوی
جار جار دایدەپۆشت لاچاوی
خوایە گیان چەندم خۆش دەوێ

زۆر بە ئەسپایی و بە نەرمی
دەمم برد بۆ لێوی گەرمی
چاوی هەڵهێنا و پێی گوتم
خەونم ئەدی تۆ هاوسەرمی

گرتی دەستم
نەیهێشت هەستم، لێوی گەستم
موچڕکێکی خۆشی دایگرت
سەراپای هەناو و هەستم

تا کاتی مەلا بانگدانێ
تێکئاڵان و دەس لە ملانێ
لە ناکاو دەنگی مەلای هات
دایبڕیم لە بەژنی جوانێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks