site loader
Song image

دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ

By - ژینا سەقزی Jîna Seqzî

دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ
لەسەر جێی بەر مانگەشەوێ
خۆم خزاندە سەر جێی فێنک
نەمهێشت بەر هەناسەم کەوێ

قژی خاوی
بالێداوی، ئاڵۆزاوی
جار جار دایدەپۆشت لاچاوی
خوایە گیان چەندم خۆش دەوێ

زۆر بە ئەسپایی و بە نەرمی
دەمم برد بۆ لێوی گەرمی
چاوی هەڵهێنا و پێی گوتم
خەونم ئەدی تۆ هاوسەرمی

نەیهێشت هەستم
گرتی دەستم، لێوی گەستم
موچڕکێکی خۆشی دایگرت
سەرتاپای هەناو و هەستم

وێکڕا تا مەلا بانگدانێ
تێکئاڵان و دەس لە ملانێ
لە ناکاو دەنگی مەلای هات
دایبڕیم لە بەژنی جوانی

بە سەرسامی
بە ناکامی، بە ئارامی
بەجێم هێشت بەهەشتی خەونم
چاوم پڕ بوو لە گریانی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks