site loader
Song image

دوو تەرم کەوتوون – عەبدوڵڵا پەشێو

By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw

دوو تەرم کەوتوون، تەرمی دوو برا
دوو خەونی وەک یەک، دوو ڕەنگی جیا

دوو تەرم کەوتوون، تەرمی دوو برا
مەودای نێوانیان هاڵاوی جەرگی دایک و بابە
گەورەکانیشیان وا بسکەیان دێ
مەودای نێوانیان
مێزی دوژمن و پیاڵەی شەرابە!

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks