site loader
Song image

دوبەی – عەبدوڵڵا پەشێو

By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw

دوو سێ باڵەخانەی تەژە
چەند ئوتێلێکی بەرزەفڕ
دوو سێ مۆڵ و ماکەرسیتی
چەند وەنەوشە و کەدیلاک و مۆنیکایەک
چەند قومارگەی چراخان و
چەند مەساژگەی بنزگشێل و
چەند مەلهایەک
دوو سێ دەرزن فێستڤال و
چەند زنجیرە کۆنفرانسێک
چەند چاوەشێکی دەستی دوو
گەڕێک شایی، سووکە دانسێک…
– چیتر ماوە؟
مووچە نەبڕێ لە بەغداوە!
– چیتر ماوە؟
هەر ئەمانە و دوای هەڵدانی چەند پێکێک مەی
کوردستانتان بۆ دەکەمە شاری دوبەی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

کاروان

سەید جەلالەدین محەمەدیان Celaledîn Mihemediyan