site loader
Song image

دایە گیان بگری لەسەر خاکم ٢

By - نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî

دایه گیان بگری لەسەر خاکم کەوا شینم دەوێ
زۆر بگریێ دایه گیان فرمێسکی خوێنینم دەوێ
من گوڵی سەد ئارەزووی ژینم لە خاکا خەوتووە
خاکی مەیدانی خەبات ڕەنگینی خوێنی من بووە

دامەنیشە دایە گیان بۆ هاتنی من چاوەڕێ
دڵنیا بە، بەسیەتی، بۆ دەنگی دەرگا مەگرە گوێ
دایە گیان سوێندم به فرمێسکی گەش و ئێشی دڵت
دایە گیان سوێندم به جەور و مەینەتی بێ حاسڵت

من دەمێکە جەرگی سووتاندووم هەناسەی سەردی گەل
دڵپڕی کردووم خەمی دەسکورتی و ڕەنگ زەردی گەل
من کوڕی کوردی شەهیدی ڕێی خەباتم دایە گیان
کۆتری خوێنین پەڕی باخی وڵاتم دایە گیان

هەر وەکوو بێگانەیێ دڵ پڕ لە ناکامی و گرێ
لەم هەموو دەستە نەبوو دەستێ کە بێ و دستم گرێ
من له شاری خۆم غەریب و بۆ هەموو بێگانه خوم
کۆتری کوژراوی ڕێگای لانه خوم، بێ لانه خۆم

دایە گیان ئەو کیژە وا ئەتویست بە بووکی تۆ ببێت
خۆت بدە پیشانی جارێک با بە هیوای من نەبێت
تاکوو بتبینێ کە ڕەشپۆشی لە سەر تا پاتەوە
بەڵکوو بڕوا و دڵنیا بێ و من لەبیرەو باتەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

شیرین

سەید جەلالەدین محەمەدیان Celaledîn Mihemediyan