site loader
Song image

دایە گیان بگری لەسەر خاکم – فەتاح خوراسانە

By - فەتاح خوراسانە Fetah Xurasane

دایه گیان بگری له سەر خاکم کەوا شینم دەوێ
زۆر بگری دایه گیان فرمێسکی خوێنینم دەوێ
من گوڵی سەد ئارەزووی ژینم لە خاکا خەوتووە
خاکی مەیدانی خەبات ڕەنگینی خوێنی من بووە
دامەنیشە دایە گیان بۆ هاتنی من چاوەڕێ
دڵنیا بە، بەسیەتی، بۆ دەنگی دەرگا مەگرە گوێ
دایە گیان سوێندم به فرمێسکی گەش و ئێشی دڵت
دایە گیان سوێندم به جەور و مەینەتی بێ حاسڵت
من دەمێکە جەرگی سووتاندووم هەناسەی سەردی گەل
دڵپڕی کردم غەم و دەسکورتی و ڕەنگ زەردی گەل
من کوڕی کوردی شەهیدی ڕێی خەباتم دایە گیان
کۆتری خوێنینی پەڕی باخی وڵاتم دایە گیان
هەر وەکوو بێگانەیێ دڵ پڕ لە ناکامی و گرێ
لەم هەموو دەستە نەبوو دەستێ بێ و دستم گرێ
من له شاری خۆم غەریب و بۆ هەموو بێگانه خوم
کۆتری کوژراوی ڕێگای لانه خوم بێ لانه خۆم

دایه گیان بگری له سەر خاکم کەوا شینم دەوێ
زۆر بگری دایه گیان فرمێسکی خوێنینم دەوێ
دایە گیان ئەو کیژەی وا ویستت بە بووکی تۆ ببێت
خۆت بدە بە پیشانی جارێک با بە هیوای من نەبێت
تاکوو بتبینێ کە ڕەشپۆشی لە سەر تا پاتەوە
بەڵکوو بڕوا و دڵنیا بێ و من لەبیر بباتەوە
دایه گیان بگری له سەر خاکم کەوا شینم دەوێ
زۆر بگری دایه گیان فرمێسکی خوێنینم دەوێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks