site loader
Song image

دانی پیانە – ئاگرین دڵشاد

By - ئاگرین دڵشاد Agrîn Dilşad

تا کەی ڕاستی نادرکێنی؟
بۆ بێدەنگی؟ بۆ نامدوێنی؟
کە ناتوانی لە بیرم کەی
بۆ بەو جۆرە خۆت ئەنوێنی؟
خۆ ئەزانم لەم دونیایە
کەس جێی کەس پڕ ناکاتەوە
تۆش وای بۆ من باش ئەزانم
کە سەبووریت ناداتەوە
دانێ پیا نێ بڵێ دوای تۆ
جێی تۆم بۆ پڕ نەکرایەوە
دانی پیا نێ پێی کەم نابی
بڵێ تۆم بۆ نەسڕایەوە
دانی پیا نێ وەکوو من بە
بڵێ ئێستاش تۆم خۆش دەوێ
بەم غروورەت لە خەم زیاتر
هیچیترت دەست ناکەوێ
ئەم غروورە هەتاکوو کەی
بۆچی دڵم عەزاب ئەدەی
من دڵنیام باش ئەزانم
تۆ ئێستاش هەر بیرم ئەکەی
گیانە نەکەی وا هەست بکەی
گەڕانەوە ناڕەوایە
گەڕانەوە بەرەو عیشق
گەڕانەوە بۆ لای خوایە
دانێ پیا نێ بڵێ دوای تۆ
جێی تۆم بۆ پڕ نەکرایەوە
دانی پیا نێ پێی کەم نابی
بڵێ تۆم بۆ نەسڕایەوە
دانی پیا نێ وەکوو من بە
بڵێ ئێستاش تۆم خۆش دەوێ
بەم غروورەت لە خەم زیاتر
هیچیترت دەست ناکەوێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

شیرین گیان (شیرین گشکەسم)

سەید جەلالەدین محەمەدیان Celaledîn Mihemediyan

ماچ

نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî