site loader
Song image

خەنەبەندانیەتی ٢- مەلا حسێن عەبدوڵازادە و محەمەد ماملێ

By - مەلا حسێن عەبدوڵازادە

ئەرێ چاوت ئەستێرەی سوبحییە خەنەبەندانیەتی
جا برۆت جوانە هیلالییە خەنەبەندانیەتی
ماچت نەکەم کەیفی نییە هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵە پەخشانیەتی

ڕۆژی جومعەی پاش سەڵایە خەنەبەندانیەتی
دوو شت خۆشە لە دنیایە خەنەبەندانیەتی
ئیمان و چاوی لەیلایە هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵە پەخشانیەتی

قوربانت بم قوربانیلێ خەنەبەندانیەتی
سێوە سوورەی بەر کانیلێ خەنەبەندانیەتی
بەندە بۆ ماچێکی دیلە هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵە پەخشانیەتی

قوربانت بم هەی بای وەعدە خەنەبەندانیەتی
چادرەی لەسەر ڕووی خۆ لادە خەنەبەندانیەتی
خۆشم دەوێ نەجیبزادە هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان شەدە بادانیەتی

جا بە بەر دەرکێ دەڕۆیشتم خەنەبەندانیەتی
پێم گوت بۆ ماچێک نەیهێشتم خەنەبەندانیەتی
شەڕابی مەرگی پێ چێشتم هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای شەدە بادان شەدە بادان شەدە بادانیەتی

ئەرێ جا لە ژێڵڵا هات بۆ نەمناسی خەنەبەندانیەتی
مەمکی خڕە وەک گێلاسی خەنەبەندانیەتی
یاری خۆمە بۆ نامناسی هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵە پەخشانیەتی

زولفت نیزامی باڵوێزە خەنەبەندانیەتی
هەڵی کردمێ دەستەو نێزە خەنەبەندانیەتی
غەوسولعەزەم بیپارێزە هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای شەدە بادان شەدە بادان شەدە بادانیەتی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks