site loader
Song image

خەرامان – حەمەڕەئووف کەرکووکی

By - حەمەڕەئووف کەرکووکی Hemereuf Kerkûkî

کۆچت بۆتە تەوقی مەرگ و لە گەردنم نابێتەوە
تۆش دەتەوێ لە دەفتەری عەشقی یەکا کاڵ بینەوە
دە من چی بکەم ست خەرامان
سەرم سەختە و بەرگە دەگرم
پاش کۆچی تۆ خەرامان خان
لەگەڵ کۆڵێ خەمان ئەمرم
ئەی فریشتەی عەزابی من
ست خەرامان، خەرامانم
دوور لە باڵا شەنگەکەی تۆ
بێ خەم نابن خەونەکانم

چەن دوور بڕۆی بە بێ هەستی
چەن چەم و شاخ جێ بهێڵی
چەن وشکە هەرد بێ دەربەستی
بە گاسنی کۆچ بکێڵێ
بە مناڵی لە کوێستانی سیگی خۆما گەورەم کردی
بێ مروەت بووی لە بیرت چوو
گریانی من سەوزی کردی
ئەی فریشتەی عەزابی من
ست خەرامان، خەرامانم
دوور لە باڵا شەنگەکەی تۆ
بێ خەم نابن خەونەکانم

دە من چی بکەم کە ئەستێرە
لە ئاسمانی خۆی بێزارە
دە من چی بکەم کەوا ئەمشەو
گوڵ نامۆیە بەم هەوارە
دە من چی بکەم بێ ئومێدی
سەری سپی، سپی کردم
بەدبەختییە خەرامان خان
پاش کۆچی تۆ من نەمردم
ئەی فریشتەی عەزابی من
ست خەرامان، خەرامانم
دوور لە باڵا شەنگەکەی تۆ
بێ خەم نابن خەونەکانم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

بەرزی بەرزی

سەید محەمەد سەفایی Seyid Mihemed Sefayî