
خۆم کڵۆڵم
By - عەینەدین ئەڵماسی
هەرچەنێ دەکەم خەیاڵانی تۆ
گەرمەشیوەنمە دیسان سەر لە نۆ
دیسان سەر لە نۆ ماڵوێرانیمە
تەم و تەمەلوول سەرگەردانیمە
دیسان وەک جاران شین و زاریمە
خەم و پەژارەی دەردەداریمە
کڵۆڵم، کاکە من کڵۆڵم
بێن سەرێ بەن لە ماڵەکەی چۆڵم
ماڵی چۆڵ و هۆڵ تاقە کەلەبەر
لە ماڵ مەنیشە خەیرت ها لە دەر
ڕانم گورگ بیخوا ماڵەکەم بە توون
خوەیشم کەوتمە گێڵ چەرخەکەی گەردوون
خەڵکی کەوتە شوێن ماڵ و ماڵداری
منیش کەوتمە شوێن عەشق و دڵداری
نەمزانی عەشقی ئەوان داخراوە
نە وەک دیان ئێشەس، نە وەک گل چاوە
کڵۆڵم، کاکە من کڵۆڵم
ئێوە بێنە دیار ماڵەکەی چۆڵم
ماڵی چۆڵ و هۆڵ دەوڵەتی کەچم
ئەگەر تۆ بار کەی من بۆ کوێ بچم
تا کەی دانیشم تا کەی لە لای(ت) بم
لە خوا تەڵەبە بە باڵای(ت) شاد بم
کڵۆڵم، کاکە من کڵۆڵم
بێن سەرێ بەن لە ماڵەکەی چۆڵم
Similar Tracks
زاوا لە بووکێ مەدە – محەمەد ماملێ و مەلا حسێن عەبدوڵازادە
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
بە لەرزانە – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
شەدە شل
عەلی مەردان Elî Merdan
مریەمێ سابڵاغی
مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
لەولا هاتم بە ڕێبواری
ئەحمەد شەماڵ
ئایشیلێ جوانێ – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
Dilo Dilo
میکائیل ئاسڵان Mîkaîl Aslan
Şikrayê – Mihemed Şêxo
محەمەد شێخۆ Mihemed Şêxo
ڕازیانە ڕازیانە – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
دایە گیان بگری لەسەر خاکم ٢
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
کێ دڵی نیشتمانی شکاند
عەدنان کەریم Ednan Kerîm