خۆشم دەوێی
گەر دەگریم گاە دەسووتێم قەرقی ئاە و ئاگرم
ئاخ لەبەر بەختی سیا نازانم ئەز بۆچ نامرم
هەرکە دەتبینم دەڵێی تۆ شەمع و من پەروانەتم
تا سەراپا نەبمە کۆی زووخاو قەت ئارام ناگرم
خۆشم دەوێی عەزیزم لە دووری تۆیە زیزم
عەکسی زۆلف و ڕووتە مایەی جۆششی گریانی من
چی بکەم ئاخر چاو پڕ ئاوێ دوودی عوودی مەجمەرم
هەر ڕەگم تاریکە ناڵەی دێ لە شەوقی ڕوویی تۆ
عەندەلیبم، مۆتربم خۆشخان گوڵی ڕا موشگەرێم
خۆشم دەوێی عەزیزم لە دووری تۆیە زیزم
گەر بە ناز هەر دەمکوژی با تێر ببینم چاوەکەت
لێم گەڕێ جارێ بە کووچەی مەی فرۆشان ڕابەرم
خۆشم دەوێی عەزیزم لە دووری تۆیە زیزم
Ger degrîm gah desûtêm qerqî ah û agirim
Ax leber bextî siya nazanim ez boç namirim
Herke detbînim delêy to şem û min perwanetim
Ta serapa nebime koy zûxaw qet aram nagirim
Xoşim dewêy ezîzim, le dûrî toye zîzim
eksî zolf û rûte mayey coşişî giryanî min
Çî bikem axir çaw pir awê dûdî ûdî mecmerim
Her regim tarîke naley dê le şewqî rûyî to
endelîbim, motribim xoşxan gulî ra muşgerêm
Xoşim dewêy ezîzim, le dûrî toye zîzim
Ger be naz her demkujî ba têr bibînim çaweket
Lêm gerê carê be kûçey mey firoşan raberim
Xoşim dewêy ezîzim, le dûrî toye zîzim
Similar Tracks
Newroz e Newroz e
هۆزان ئایدین Hozan Aydîn
تۆ هاتی – زەکەریا
زەکەریا عەبدوڵا Zekerya Ebdula
بەناز پەروەردە
سمایل سەردەشتی Smaîl Serdeştî
کەتان کەتانە – حەمەساڵح دیلان
حەمە ساڵح دیلان
لەگەڵ خەم – چۆپی فەتاح
چۆپی فەتاح Çopî Fetah
قەفەزپەرست – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
چاوەکانت بێدەنگ ئەدوێن
ڕەوا جەمال
شۆڕە ژن
هۆمەر دزەیی Homer Dizeyî
مریەم بۆکانی – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek