site loader
Song image

خڕخاڵی – ناسر ڕەزازی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

چەندە بە عەیشی ئەمان یارێ چەندە بە نۆشی
تازەم زانیوە شل و مل گیان دەمار دەفرۆشی
خڕخاڵی خڕخاڵی ناسک و ورد و منداڵی
کیژە شەڵا تۆم بوایێ دوو شەوان بە حەڵاڵی

گەلاوێژەکەی ئەمان یارێ زۆر نازدارەکەم
ئەستێرەی ئاسمان شل و مل گیان پرشنگدارەکەم
بە نینۆکی لاکاوت بە تیری موژەی چاوت
بووم بە نچیری ڕاوت گیان دەرنابەم لە داوت

خۆزگا بۆ جارێ ئەمان یارێ تەنیا من و تۆ
ڕێکمان بخستبا شل و مل گیان بەزمێک سەربەخۆ
لە چیمەن و گوێی ئاوێ هەر وەک جووتەی زین و مەم
بە ئاسوودەیی تاوێ دەس لە مەم و دەم لە دەم

کاتێ کە هاتی ئەمان یارێ تاقە گوڵەکەم
لات ئەیدرکێنم شل و مل گیان دەردی دڵەکەم
بەڵام وەختێ کە هاتی وەک مانگی چواردەی شەوێ
زوانبەستە و چاونووقاو دڵ و نێوکم ئەکەوێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks