site loader
Song image

خاڵ خاس خەرامان – جەلال داوودی

By - جەلال داودی Celal Dawdî

خاڵ خاس خەرامان خڕەگیان خاڵ وردە و دانە
ئەو باڵابەرزە خڕە گیان هاوسێی خۆمانە
لە تەقەی بڕنەو دەی شەڕی یاڵەویاڵ
لە گەرمای شەڕا خڕە گیان تۆم کەوتە خەیاڵ
ئای توخوا خەرامانێ دەم ڕێزە چینی
ماچێ لەو دەمتە خڕە گیان ئای تاڵی نەوێنی

ئای توخوا خەرامانێ ئامان خەرامانێ
بۆ دووری باڵات گیانێ گیانێ ماڵم بوو وێرانێ
هەی داد و بێداد هەی بێداد هەی داد
زەردەخەنەکەت گیانێ گیانێ گەردنمی داوە باد
خاڵ خاس خەرمان خڕە گیان خاڵ وردە و دانە
ئەو باڵابەرزە خڕە گیان هاوسێی خۆمانە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks