site loader
Song image

خاڵۆ خاڵۆتە – عەلی مەردان

By - عەلی مەردان Elî Merdan

خاڵۆ خاڵۆتە کەم بڵێ خاڵۆ
خاڵۆ دەم وە بان خاڵانت ماڵۆ
شەرت بێ لە داخی خاڵۆ خاڵۆی تۆ
خۆم بکەم بە کوڕ چواردە ساڵ لە نۆ

پێم ئەڵێ خاڵۆ گوایێ من پیرم
ژاراوی نشتەر ئەدەی لە بیرم
خاڵۆ خاڵۆتە کەم بڵێ خاڵۆ
خاڵۆ دەم وە بان خاڵانت ماڵۆ

من نە خاڵۆم و نە خاڵۆ منم
دێوانەی خاڵی گۆنا و گەردنم
خاڵۆ خاڵۆتە کەم بڵێ خاڵۆ
خاڵۆ دەم وە بان خاڵانت ماڵۆ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks