site loader
Song image

خانمۆڵێ – ڕەسوڵ نادری و ئیبراهیم قادری

By - ڕەسوڵ نادری Resul Nadirî

ئەرێ کراسی زەردی لەبەردایە
کراسی زەردی لەبەردایە
ئەی جیرانی بابا میرزایە
دەنا بۆ لێم ناکەی مەرحەبایە
بۆ لێم ناکەی مەرحەبایە

ئەرێ *؟؟؟ دەڵێی پۆڕە
گوارەی زێڕی بە گوێی شۆڕە
مەردی خودا بە دڵ مەگۆڕە
مەردی خودا بە دڵ مەگۆڕە

ئای خانم خانم خانمەکە
دەرکی دەروازەم لێ وەکە
بە قسەی خەڵکم دەگەڵ مەکە
بریندارم دەرمانم کە

ئەی شەرابی دەستی فاتمە
بۆم بکە لە شووشە یان *؟؟؟
ژەحری مار بێ دەیخۆم وەک ئاو
زەهری مار بێ دەیخۆم وەک ئاو

کراسی زەردی لەبەردایە
ئەی جیرانی بابا میرزایە
بۆ لێم ناکەی مەرحەبایە
بۆ لێم ناکەی مەرحەبایە

کەس نازانێ بۆ بێ ڕەنگم
کەس نازانێ بۆ بێ ڕەنگم
گیرۆدەی دەستی پەڕەنگم
ئەی بەجێ ماوە شۆخ و شەنگم
بەجێ ماوە شۆخ و شەنگم

ئەرێ وەی خانم خانم خانمۆڵێ
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
لە خڕێت گەمێ یان لە دۆڵێ
ئەرێ تێر ماچ کەم نێوان مەمکۆڵێ
بۆچی دەڕوا بەجێم دێڵێ

کەس نازانێ بە کێ دەڵێم
عاشقی شەمامەی باغەڵێم
سوێندیان داوم ڕاستی نەڵێم
سوێندیان داوم ڕاستی نەڵێم

ئەی خانم خانم خانمەکە
قەت لەسەر پەیژەی بان مەکە
بە قسەی خەڵکیم لەگەڵ مەکە
بریندارم دەرمانم کە

ئەرێ وەی شەماڵ وەرە یار نووستووە
شەماڵ وەرە یار نووستووە
زولفی پەرێشان کردووە
ئەی بە چاوان ئەمنی کوشتووە
بە چاوان ئەمنی کوشتووە

ئای باغی گوڵانم پێ بسپێرە
غونچە بە غونچە بیبژێرە
یەکیان کەم بێ دەڕۆم لێرە
یەکیان کەم بێ دەڕۆم لێرە

ئای خانم خانم خانمانە
چەندە شیکە میهرەبانە
لەگەڵ یاری من جیرانە
لەگەڵ یاری من جیرانە

ئەرێ وەی غەمی عالەم بۆ من چاکە
غەمی عالەم بۆ من چاکە
یەخەی خۆم دەدڕم سەرپاکە
چونکە خانمە دەڵێ کاکە
چونکە خانمە دەڵێ کاکە

ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
لە خڕێت گەمێ یان لە دۆڵێ
تێر ماچ کەم نێوان مەمکۆڵێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks