
خانباجی – حەسەن زیرەک
ساقی بە خودا و بە پێغەمبەر گوڵباجی
بە میحرابی چاوی دولبەر گوڵباجی
خستوومیە گێژی ئەسکەندەر خانباجی
خانباجی وەی وەی خانباجی مەڕۆ گوڵباجی
هانێ خەنجەر لێمدە تۆران یانێ چی
هانێ خەنجەر لێمدە ئاخر زیزبوون یانێ چی
ئەو چاوانەی میسلی بازن خانباجی
مەست و خومار پڕ لە نازن گوڵباجی
برژانگت تیری سەربازن خانباجی
خانباجی ئەی وەی خانباجی مەڕۆ گوڵباجی
هانێ خەنجەر لێمدە تۆران یانێ چی
هانێ خەنجەر لێمدە ئاخر زیزبوون یانێ چی
لە تەنهایی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە
نییە دەستێک دەرم بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە
لە بێکەسی و لە بەدبەختی پەنام بردووە مەیخانە
چون نییە جوانێک نییە شۆخی سەری گێژم بنێمە سەر دڵی گەرمی
کە هیلاکی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی نەرمی
تا کچ بووی عینوانت بوو خانباجی
میسلی شاهان دیوانت بوو گوڵباجی
سەدی وەک من غولامت بوو خانباجی
غولامی چاوی جوانت بوو خانباجی
خانباجی وەی وەی خانباجی مەڕۆ گوڵباجی
هانێ خەنجەر لێمدە تۆران یانێ چی
هانێ خەنجەر لێمدە ئاخر زیزبوون یانێ چی
لەسەر پردێ گرتیان سەنگەر گوڵباجی
دەستێک نیزامی خۆڵبەسەر خانباجی
لنگیان دامێ دەستەو خەنجەر گوڵباجی
لەسەر دوو چاوی ڕەش ئەسمەر خانباجی
خانباجی وەی وەی گوڵباجی مەڕۆ خانباجی
هانێ خەنجەر لێمدە تۆران یانێ چی
هانێ خەنجەر لێمدە ئاخر زیزبوون یانێ چی
Similar Tracks
یادەکانت – عەدنان کەریم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
ئاوات – یەدی شاکری
یەدی شاکری
مامە کوڕنوو – عەلی زەندی و سمایل سەردەشتی
عەلی زەندی Elî Zendî
بادەی کامرانی
حشمەت لوڕنژاد Hişmet Lurnijad
سهرت ههڵێنه 1
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
جارجارە دیدەم زارا ٢ – محەمەد ماملێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
نازانم چۆن خۆشم ویستی
کەریم کابان Kerîm Kaban
چاوی پڕ خوێنم
باست حەمەغەریب Basit Hemexerîb
بەرتەونانە (دەردی دڵی من)
زیلان مەعسووم پوور
زاوا لە بووکێ مەدە ٣ – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
بۆ تۆ ئاڵتون
حەمە جەزا Heme Ceza
ئەم ئێوارەیە
عادڵ هەورامی Adil Hewramî