site loader
site loader
Song image

حەیران (حەسەن دەرزی)

By - حەسەن دەرزی Hesen Derzî

ئەوە براینە! برادەرینە! ئەوڕۆکانێ چاوەکەم چەندەم گاز کردی لە جێژوان. ئەوە تۆ دەستت بڵیند نابێ لەبەر بازن و بەر بازنان. ئەوە چاوت هەڵ نایێ لەبەر بسک و شابسکان. ناوەڵڵا لەبەر وردە پەرچەمان. ئەوە کیژ بێ لە ماڵی بابانی ماڵوێران، ئەوڕۆکانێ بەخودای براینە من چیدی هەڵناگرم کەسەری لەگەڵ غەمان.

ئەوە دەڵێ ماڵوێران! ئەوڕۆ ئێوارێ چەندەم گاز کردی لە سەر بەندەنێ. ئەوە تۆ پەرچەمت گەلێ زەردە، مەیاندە لە خەنێ. ئەوە تو خدا ئەوڕۆکانێ ئەگەر مردم، چوویە وڵاتی غەریبی لە پاش من جووتە شەمامە و شەمامەی باغەڵانت لە دەس کەس مەنێ یار نەمێنم

قوڕئانێ بێنە نەرمێ گیان وەی دەستی پێدا دەم

بە غەیری چاوجوان ئەی هاوار وەی دڵ بە کەس نادەم

بە غەیری لێوئاڵ ئەمجارە وەی دڵ بە کەس نادەم

من ئاوارە بووم نەرمێ گیان وەی لەو دەر و دۆڵە

ئەی وەی لەو دەر و دۆڵي

بێ تۆ وێرانە نەرمێ گیان ئاخ ئەو ماڵە چۆڵە

ئامان ئەو ماڵە چۆڵە

کەم بێ، کەم بچۆ نەرمێ گیان ئاخ بە تیر بدە لێم

هاوار بە تیر بدە لێم

کەم بیکولێنەوە نەرمێ گیان ئاخ مارانگەستەی نوێم

هاوار مارانگەستەی نوێم

هەستە با بڕۆین ئازیز گیان وەی بۆ وڵاتێکی دوور

ئامان بۆ وڵاتێکی دوور

یا بۆ سلێمانی ئازیزم یا بۆ شارەزوور

هاوار یا بۆ شارەزوور

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .