site loader
Song image

حەنایی کردووە پەنجەی

By - عەدنان کەریم Ednan Kerîm

حەنایی کردووە پەنجەی بە خوێناوی دڵی زارم
ئەمە ڕەنگە شەهادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارم

گوتم: ئایا بە زاری خۆت دەپرسی حاڵی زاری من
برۆی هێنایە یەک وەک شکڵی لا یەعنی کە بێزارم

عەجەب ئەستێرە شەو هەڵدێ لە تاوی خوسرەوی خاوەر
بە ڕووی تۆم دیدە هەڵنایێ شەو و رۆژ گەرچی بێدارم

تەبیبی من دەبێ دەخلی هەبێ ساحیب ئیشارەت بێ
مەگەر چاوت بزانێ من لە‌بەر چی مەست و بیمارم

بە سەروم وت کە ڕاستە سەرکەش و بەرزی کەچی لەرزی
کە فەرقیشم بگاتە ئاسمان بەندەی قەدی یارم

لە شیرینی ئەتۆ ئەی خوسرەوی تەختی زەمین ڕەنگە
بگاتە ئاسمانی بێستوون فەرهادی هاوارم

حەنایی کردووە پەنجەی بە خوێناوی دڵی زارم
ئەمە ڕەنگە شەهادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارم

Henayî kirduwe pencey be xwênawî dilî zarim
Eme renge şehadet bê ke kuştey destî dildarim

Gutim: aya be zarî xot deprisî halî zarî min
Biroy hênaye yek wek şiklî la ye’nî ke bêzarim

eceb estêre şew heldê le tawî xusrewî xawer
Be rûy tom dîde helnayê şew û roj gerçî bêdarim

Tebîbî min debê dexlî hebê sahîb îşaret bê
Meger çawit bizanê min leber çî mest û bîmarim

Be serum wit ke raste serkeş û berzî keçî lerzî
Ke ferqîşim bigate asman bendey qedî yarim

Le şîrînî eto ey xusrewî textî zemîn renge
Bigate asmanî bêstûn ferhadî hawarim

Henayî kirduwe pencey be xwênawî dilî zarim
Eme renge şehadet bê ke kuştey destî dildarim

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks