site loader
Song image

حاڵی دڵی منی خەمبار

By - عەدنان کەریم Ednan Kerîm

حاڵی دەردی منی غەمبار بپرسە
ناڵەی شەوی گیانی بیمار بپرسە
هەموو دێن و لە ئەحواڵم ئەپرسن
دڵ و گیانم دە تۆش یەکجار بپرسە

لە جوانی تۆ ڕواوە گوڵ لە گوڵزار
باڵای ڕێکت تازە بەرهەم ئەدا دیار
لە تاوی ڕوومەتی وێنەی گوڵی تۆ
بولبول ئاسا ئەناڵێنم ئەکەم زار

دڵم بێ تۆ پەرێشانە شێواوە
کە ڕووی تۆم دی خەمم پەرش و بڵاوە
ئەگەر دەردی دڵم بەش کەم ئەزانی
دڵی بێ دەرد لە دنیادا نەماوە

تاڵ تاڵ پەرچەم بەسەر ڕووتا بڵاوە
گوڵ و ڕیحانە و سومبول تـێکەڵاوە
بەسەر ڕووتا پەرێشانە دوو زوڵفت
بەهەر تاڵێک دڵێک هەڵواسراوە

Halî derdî mnî xembar bpirse
Naley şewî giyanî bîmar bipirse
Hemû dên û le ehwalim epirsin
Dil û giyanim de toş yekcar bipirse

Le ciwanî to rwawe gul le gulzar
Balay rêkit taze berhem eda diyar
Le tawî rûmetî wêney gulî to
Bulbul asa enalênim ekem zar

Dilim bê to perêşane şêwawe
Ke rûy tom dî xemim perş û bilawe
Eger derdî dilim beş kem ezanî
Dilî bê derd le dinyada nemawe
Tal tal perçem beser rûta bilawe
Gul û rîhane û sumbul têkelawe
Beser rûta perêşane dû zulfit
Beher talêk dilêk helwasirawe

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

بگەڕێوە

میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî