
جوانی بێ ناو
By - مستەفا دادار Mistefa Dadar
قژکاڵی لێوئاڵی پرشنگی نیگاکاڵ
ئەی کچە جوانەکەی سەر گۆنا نەختێک ئاڵ
ئەی کچە مەنگەکەی بە دەنگی چپە دوو
گەندەمووی دەموچاو مەچەک هەڵنەگرتوو
ئەی ئەندام وردیلەی نەرمۆڵەی ئێسک سووک
ئەی بەرگی ساکارت دڵگیرتر لە هی بووک
ڕاستە من ڕێبوارم، سەرپێیی ئەڕوانم
بەڵام وا جوانیی تۆ کاری کرد لە گیانم
دەڵێی نەک هەر ئێستا عومرێکی درێژە
بەو دەست و پەنجانەت برینم ساڕێژە
کانییەکی ڕوونی بەر تریفەی مانگەشەو
لە بنیا بلەرزێ مرواریی زیخ و چەو
جوانترە لە لای من لە دەریای بێ سنوور
شەپۆلی باتە بەر تیژگی خۆر شڵپ و هووڕ
Similar Tracks
Birîndarim
خەجێ هەردەم Xecê Herdem
سەبری ٢
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
هەر وەختێ هەور و نم نم بارانە
سەنا بەرزەنجی Sena Berzencî
لە دەستم دێ
حەمە جەزا Heme Ceza
لێ لێ – ئەیووب عەلی
ئەیووب عەلی – Eyûb Elî
بەهارە بولبول – مۆسیقا
چیا مەدەنی
ڕەنجی بێوەرم – عەلی مەردان
عەلی مەردان Elî Merdan
وەرن جەرگم هەڵدڕن – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ ٣
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
نیشتمان
وەحید تاهیری
دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ
ئاینور دۆغان Aynur Doxan