site loader
Song image

جوانی بێ ناو

By - ئومید ڕەسووڵ پوور

قژکاڵی لێوئاڵی پرشنگی نیگاکاڵ
ئەی کچە جوانەکەی سەر گۆنا نەختێ ئاڵ
ئەی کچە مەنگەکەی بە دەنگی چپە دوو
گەندەمووی دەموچاو مەچەک هەڵنەگرتوو
ئەی ئەندام وردیلەی نەرمۆڵەی ئێسک سووک
ئەی بەرگی ساکارت دڵگیرتر لە هی بووک

قژکاڵی لێوئاڵی پرشنگی نیگاکاڵ
ئەی کچە جوانەکەی سەر گۆنا نەختێک ئاڵ
ئەی ئەندام وردیلەی نەرمۆڵەی ئێسک سووک
ئەی بەرگی ساکارت دڵگیرتر لە هی بووک

کانییەکی ڕوونی بەر تریفەی مانگەشەو
لە بنیا بلەرزێ مرواریی زیخ و چەو
جوانترە لە لای من لە دەریای بێ سنوور
شەپۆلی باتە بەر تیژگی ڕۆژ شڵپ و هووڕ
قژکاڵی لێوئاڵی پرشنگی نیگاکاڵ
ئەی کچە جوانەکەی سەر گۆنا نەختێک ئاڵ
ئەی کچە مەنگەکەی بە دەنگی چپە دوو
گەندەمووی دەموچاو مەچەک هەڵنەگرتوو
ئەی ئەندام وردیلەی نەرمۆڵەی ئێسک سووک
ئەی بەرگی ساکارت دڵگیرتر لە هی بووک

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks