
جوانی بێ ناو
قژ کاڵی لێو ئاڵی پرشنگی نیگاکەت*
ئەی کچە کوردەکەی سەر گۆنات نەختێ ئاڵ
کچ لە ڕێی جوانیتا
کچ لە ڕێی هات و چۆی نیونیگای کانیتا
گوڵ نەبێ بۆ سەرم ئاڵ چەپکێ زەرد چەپکێ
ناچم بۆ زەماوەند، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ
ماڵی پاشا لەوبەر ئاوە خێڵی دوژمن دەورەی داوە
ئەڕۆم ڕێگام لێ گیراوە ناڕۆم یارم لێ تۆراوە
قژ کاڵی لێو ئاڵی پرشنگی نیگاکەت
ئەی کچە کوردەکەی سەر گۆنات نەختێ ئاڵ
کانیەکی ڕوونی بەر تریفەی مانگەشەو
جێژوانی یارم بێ دەنگ و چریکەی باز و کەو
قژ کاڵی لێو ئاڵی پرشنگی نیگاکەت
ئەی کچە کوردەکەی سەر گۆنات نەختێ ئاڵ
سڕێک وا لە دڵما بیڵێم ئێسقان ئەسووتێ
سڕێکە وا لە دڵما گەر بیڵێم ئێسقان ئەسووتێ
پەنهانی کەم نەیبێژم مێشکی ئێسقان ئەسووتێ
منەجیم ئەستێرەکەم لە بورجێدا وەدەر نێ
منەجیم ئەستێرەکەم لە بورجێدا وەدەر خە
لە تاوی ئاه و ناڵەم بیللا حەوت ئاسمان ئەسووتێ
*= لە شیعری مامۆستا گۆراندا “نیگاکاڵ” هاتووە.
Comments (2)
وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام
Similar Tracks
بۆ پیرت کردم – ئەحمەد بەرزنجی
ئەحمەد بەرزنجی
سەبری – عەدنان کەریم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
هەوری بەهار – عەدنان کەریم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
ئەی ڕەقیب – محەمەد ماملێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
Were Dot
مەم ئارارات Mem Ararat
بەرهەڵبێنە – ناسر ڕەزازی و حەمە جەزا
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
باران بارانە
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
یەک لە هەزاران – چیمەن ڕەحمانی
چیمەن ڕەحمانی Çîmen Rehmanî
گەڵا وەریوەکان ٢ – هۆمەر دزەیی
هۆمەر دزەیی Homer Dizeyî
Sitemkar
هۆزان برادەر Hozan Brader
هادی says:
2022-02-18 at 16:03
مامۆستا زیرەک جگە لە نیگاکەت، پڕشەنگیش دەڵێ نەک پڕشنگ.
ڕەنگە کەسێک وا سێرچی بکات، لەبەر ئەوە بەڕای من وا باشە چی دەکوترێ وا بنووسرێ.
سپاس بۆ هەوڵ و تێکۆشانتان.
Simko says:
2022-02-18 at 16:57
بەڵێ وایە، سپاس بۆ سەرنجتان کاک هادی