site loader
Song image

جوانیت

By - عەدنان کەریم Ednan Kerîm

بێگومان جوانیت
کەرتێکە‌ لە‌ گیانم
کەرتێکە‌ لە‌ جە‌ستە‌م
جموجۆڵێکە‌ لە‌ناو خوێنم
ئاوازێکی خواوە‌ندانە‌یە‌
لە‌ ناخی وشە‌ی هۆنراوە‌کانم

هۆنراوە‌م شیلە‌ی دڵ و دەروونمە‌
ئاوێنە‌ی ژینی بوون و نە‌بوونمە‌
سرودی گەرمی تافی لاویمە‌
هە‌ڵچوونی خوێنی ئاگراویمە‌
بۆیە‌ جیاواز نییە ‌ئە‌ی جوانە‌
من بپەرستیت یان شیعرە‌کانم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks