
جوابێکم دەوە – تریفە ئەمیری
By - تریفە ئەمیری
شەوان شەو ناڵە گیانا ڕۆژان ڕۆڕۆمە
دایمەن پەژارەی گیانا دووریەکەی تۆمە
جوابێکم دەوە گیانا بە بوون و نەبوون
بێچارەی کردووم گیانا گوزەشتەی گەردوون
ئەوشۆ لە بەختم گیانا مانگەشەو تارە
هەرجێیەک دەچم گیانا سایەم دیارە
جوابێکم دەوە گیانا بە بوون و نەبوون
بێچارەی کردووم گیانا گوزەشتەی گەردوون
وەرە لای وەرە لای وەرە لای
ڕۆڵە جوانەکەم لای لای کۆرپەکە شیرینەکەم ڕۆڵەم لای لای لای
ژیر بەوە ڕۆڵەی ژیر و جوانم ئارام کەرەوەی کەسم لای لای دڵەی گریانم
هەی لایە لایە و ڕۆڵەم لای لایە و بنوو درەنگە و کەسم لای بۆ خەوت نایە
وەرە لای وەرە لای وەرە لای ڕۆڵە جوانەکەم لای لای
کۆرپە نەخشینەکەم ڕۆڵەم لای لای لای
بۆچی بێمەیلت گیانا کردووە بە پیشە
جارێکیش بۆ من گیانا ئاخێک هەڵکێشە
جوابێکم دەوە گیانا بە بوون و نەبوون
بێچارەی کردووم گیانا گوزەشتەی گەردوون
Similar Tracks
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
گیانانم گیانم – مەرزیە فەریقی
مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî
کەتان کەتانە – عەلی مەردان
عەلی مەردان Elî Merdan
ئارەق و تین – فەتاح خوراسانە
فەتاح خوراسانە Fetah Xurasane
بەرهەڵبێنە ٣ – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
گوڵەباخ
لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî
کوشتمت بە لەنجە و لار
ڕەوا جەمال
من غەریبم
سابیر کوردستانی Sabîr Kurdistanî
بریندارم دەناڵم
عەزیز شاڕۆخ Ezîz Şarox
عەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا (گۆمی خوێن) – عەدنان کەریم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm