site loader
Song image

تەونەگەر و ئاغە و ئاغە – ناسر ڕەزازی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

گیانه تەونەگەرێ هەتاکوو مرد
فەرشی چنی و گوڵی لێ کرد

گیانه تەونەگەرێ هەتاکوو مرد
فەرشی چنی و گوڵی لێ کرد
بەڵام کاتێ دێوزمەی مەرگ
کفنی سپی بۆ کرد بە بەرگ
نە فەرشێکی هەبوو بۆ خۆی
نە گوڵێکیش لەسەر گڵکۆی

بەرانبەرم دامەنیشە
جەرگت دەرهێنام لە ڕیشە
ئەو دەردەی لە تۆوە لە منیشە
هەی ئاغە و ئاغە و ئاغە
بۆم تێکە جەرگم داغە

بەرانبەم ڕامەبوورە
کزەی جەرگم وەک تەنوورە
لێم گەڕێ لە خودا بەدوورە
هەی ئاغە و ئاغە و ئاغە
بۆم تێکە جەرگم داغە

لە گۆشەی بان ڕاوەستاوە
وێنەی مانگ خەرمانەی داوە
جەرگ و دڵمی دەرهێناوە
هەی ئاغە و ئاغە و ئاغە
بۆم تێکە جەرگم داغە
هەی ئاغە و ئاغە و ئاغە
بۆم تێکە لەو قۆنیاغە

بەرانبەرم دامەنیشە
جەرگت دەرهێنام لە ڕیشە
ئەو دەردەی لە تۆوە لە منیشە
هەی ئاغە و ئاغە و ئاغە
بۆم تێکە لەو قۆنیاغە
هەی ئاغە و ئاغە و ئاغە
بۆم تێکە جەرگم داغە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks