
تەمەن
ئەی تەمەنی پڕ ئەسرینم ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە
لەگەڵ هەموو هەنگاوێکدا لە عومری من ئەسڕێیتەوە
خۆزگە منیش وەک پەپولە گشت تەمەنم وەرزێ بوایە
دوور لە خەم و تاڵی ژیان تەنها گوڵم بناسیایە
ڕێگام سەودای تەنیاییە و کەسێ نایە بۆ سەردانم
ئیتر چیبکەم لەم تەمەنە کە لە هەمووی پەشیمانم
لە گریانی مناڵیما پێکەنینم بە خەم ئەهات
کەچی ئێستا خەم دەریایە و بۆ کەنارم شەپۆل ئەدات
لە سەد جارا تەنیا جارێ زەردەخەنە دێتە میوان
وەک سێبەری لای ئێوارەی خۆرنشینی دار ئەرخەوان
ئەی هاوڕێیان چاوم نوقمی نیگارێکی پڕ بەهارە
تاسەم وەری، بەڵام هێشتا خۆشەویستیم هەر بێدارە
ئێستاش گەڵای عومری گەنجیم وەکو پاییز هەڵوەریوە
کێ وەکو من تەم و خومار پەنجەرەکەی داپۆشیوە
ئەی تەمەنی پڕ ئەسرینم ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە
لەگەڵ هەموو هەنگاوێکدا لە عومری من ئەسڕێیتەوە
Ey temenî pir esrînim eroy awir nadeytewe
Legel hemû hengawêkda le umrî min esrêytewe
Xozge minîş wek pepule gişt temenim werzê bwaye
Dûr le xem û talî jiyan tenha gulim binasyaye
Rêgam sewday tenyayîye û kesê naye bo serdanim
Îtir çîbkem lem temene ke le hemûy peşîmanim
Le giryanî minalîma pêkenînim be xem ehat
Keçî êsta xem deryaye û bo kenarim şepol edat
Le sed cara tenya carê zerdexene dête mîwan
Wek sêberî lay êwarey xornişînî dar erxewan
Ey hawrêyan çawim nuqmî nîgarêkî pir behare
Tasem werî, belam hêşta xoşewîstîm her bêdare
Êstaş gelay umrî gencîm weku payîz helwerîwe
Kê weku min tem û xumar pencerekey dapoşîwe
Ey temenî pir esrînim eroy awir nadeytewe
Legel hemû hengawêkda le umrî min esrêytewe
Comments (4)
وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام
Similar Tracks
گۆڕستانی چراکان – بەشی دووهەم – شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس Şêrko Bêkes
کیژەکەی کافرۆش
میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî
ئامۆزا گیان
سەنا بەرزەنجی Sena Berzencî
girê sîra – DILXEM
چریکەی کورد
شیرینە خانم
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
با بچینە سەر وەیس
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
Leylane
ئارام دیکران Aram Dîkran
بۆم بڵێ نەرمەنەرمە – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
دارستانی سووتاو – عەدنان کەریم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
بەرزی بەرزی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
جوابێکم دەوە – تریفە ئەمیری
تریفە ئەمیری
دڵم تەنگە
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
خۆشناو says:
تهمموز 8, 2021 at 5:26 pm
سڵاو ، بۆ ناوی شاعیر ۆەنووسراوە؟
arma1991 says:
تهمموز 9, 2021 at 4:22 am
سڵاو، نەمانزانیوە هۆنەری شیعرەکە کێیە، ئێستا ئەگەر زەحمەت نییە جەنابت پێمان بڵێ با زیادی بکەین
کەیوان says:
تهمموز 24, 2022 at 2:42 am
هۆنەرەکەی شاعیری ناودار (محمد ئەحمەد)ە
Simko says:
تهمموز 24, 2022 at 8:42 pm
سپاس بۆ سەرنجتان