site loader
Song image

تۆ شیعرێکی – چۆپی فەتاح

By - چۆپی فەتاح Çopî Fetah

تۆ شیعرێکی لە ناخمدا هەڵقوڵاوی
هەر ئەتخوێنم و هەر ئەتخوێنم و نابڕێیەوە
ئەفسونێکی لە دڵمدای
بە هیچ هێزێک، بە هیچ کەسێک
بە هیچ کەسێ ناکرێیەوە
هەر فرمێسکێک لە چاوانم بێتە خوارێ
بێگومان بە لە تاو دووری باڵای تۆیە
چونکە ئازیز دڵدارەکەم بێ ئامێزت
هەنگاوەکان، هەنگاوەکانم نامۆیە

ئەو کاتانەی کە دڵدار بووین
شیعرەکانم قەڵایێکی پۆڵایین بوون
بەرگەی ئازاریان دەگرتی
لە بیرت دێ لە باوەشی من نەبوایە، نەدەسرەوتی
لەو ڕۆژەوەی کە لێم تۆراوی و ڕۆیشتی
وشەکانم هەمووی ئاخە
دڵی وێڵم وڵاتێکی بێ بەیداخە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks