
تۆ بەڵێنم پێ بدە
تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە
دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ ساتێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
شەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕەنگە هێشتێ لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە
لەو دەمەیدا دڵم لێیداوە بۆ ژوان
من دێوانەی چاوی جوانم، چاوی جوان
ئەگەرچی خەڵکی وڵاتی چاوجوانانم
چاوی جوانم نەدی تێر بە چاوانم
هەتا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو
پەچە و ڕووبەند و چارشێوم دوژمن بوو
ئێستێ پیرم کەوتوومەتە ئاوی ئاویلکە
چاوی جوانم لێ ون دەکا چاویلکە
شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە
من خەریکم بۆ کچە کوردێ پەژیوان ببمەوە
Similar Tracks
بازی بێریان
سەنا بەرزەنجی Sena Berzencî
هۆ خەجێ گیان
بۆکان هەورامی
شاییە دەگەڕێ ٢
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
شەماڵ وەرە
فواد یارە
نەسیمەکەی سەردی پاییزی
کەویار ھادی Kewyar Hadî
شیرین گیان (شیرین گشکەسم)
سەید جەلالەدین محەمەدیان Celaledîn Mihemediyan
نیشتمان – عەبدوڵڵا ماملێ
عەبدوڵا ماملێ
ئەملان و ئەولانم کە
حەسەن هەیاس Hesen Heyas
پێی بڵێن
زیاد ئەسعەد
لە ئاسمانی خۆرنشین
لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî
هاتەوە خانزادە خان
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
زێنەبێ ٢
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê