site loader
Song image

تۆ بەڵێنم پێ بدە

By - عیزەت کەنعانی

تۆ بەڵێنیم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە

دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە

لەو دەمەیدا دڵم لێی داوە بۆ ژوان
من دێوانەی چاوی جوانم، چاوی جوان
ئێستا کە پیرم بووم و کەوتوومەتە ئاویلکە
چاوی جوانم لێ ون دەکا چاویلکە

شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks