site loader
Song image

تۆ بەڵێنم پێ بدە- نیزام شوکر

By - چریکەی کورد

تۆ بەڵێنیم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەی ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە

دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە

شەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕەنگە هێشتا لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە

من گوڵی سەر گۆڕی ئاواتی لەمێژینەم بەڵام
ڕێژنێکم لێ بدا پێم وایە بۆ ڕوان ببمەوە
تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیێ ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks