site loader
Song image

تۆ بەڵێنم پێ بدە -ئەحمەد

By - چریکەی کورد

تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە

شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە

دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە

لەو دەمەی ڕا دڵم لێیداوە بۆ ژوان
من دێوانەی چاوی جوانم، چاوی جوان
گەرچی خەڵکی وڵاتی چاوجوانانم
چاوی جوانم نەدی تێر بە چاوانم

شەرت بێ گوڵی کەس ئازیزەکەم نەکەم بە بۆوە
تا گوڵم بۆ دێ ئەزیزەکەم لە خزمەت تۆوە

دەشتی پشت قەڵا ئازیزەکەم ڕازاوە بە گوڵ
هەر تۆم خۆش ئەوێ ئەزیزەکەم بە گیان و بە دڵ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

زێنەبێ

نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî