site loader
Song image

تا کەی چاوەڕێی یاران بم

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

تا که‌ی چاوه‌ڕێی یاران بم، غه‌ریبم له‌ شارانم
تا که‌ی غه‌م هه‌ڵکێشی وان بم، چاو به‌ گریه‌ و گریانم
گه‌ر نه‌مدیتێوه‌ عازیزم بڕۆ بۆ خۆت سڵامه‌ت
دیده‌نی یاران عازیزه‌ گیانه‌ که‌وته‌ قیامه‌ت
دڵ زه‌لیل بی بۆ له‌ کوڵی وه‌ره‌ بگره‌ سامانێ
زووخاوم له‌ دڵی هه‌ڵقوڵی گڕووی گرتوه‌ بۆ جوانێ
وێڵم به‌ دوای ده‌ردی دڵم، غه‌ریبم له‌ شارانم
ده‌س به‌ سینه‌ و لاره‌ملم، چاو به‌ گریه‌ و گریانم

قەتار
بۆ تۆ من خۆمم کردە بێچارە
لە مۆلک و وەتەن کەسم ھای خۆم کرد ئاوارە
ئەسبەکان زین کەن روو لە سەحرا کەن
دەرمانی دەردم بەلکوو پەیدا کەن
دەلێی بۆیە شیرینە ناوم
بە گالتە زۆر کەس کەوتۆتە داوم
دەستێکم ببرن دەستێکم ماوە
دەس ھەلناگرم لەو بەلەک چاوە

دڵم ده‌ریای بێ پایان بێ، هه‌ر ئاخ هه‌ڵکێشی تۆمه‌
جێگای خواز و کانه‌بیان بێ یه‌کجار په‌ژاره‌ی تۆمه‌
دل زەلیل بی بۆ لە کولی وەرە بگرە سامانێ
زوخاوم لە دلی ھەلقولی گروی گرتووە بۆ جوانێ

Ta key çawerêy yaran bim, xerîbim le şaranim
Ta key xem helkêşî wan bim, çaw be girye û giryanim
Ger nemdîtêwe azîzm bro bo xot silamet
Dîdenî yaran azîze giyane kewte qiyamet
Dil zelîl bî bo le kulî were bigre samanê
Zûxawim le dilî helqulî girûy girtwe bo ciwanê
Wêlim be dway derdî dilim, xerîbim le şaranim
Des be sîne û laremilim, çaw be girye û giryanim

#qetar
Bo to min xomim kirde bêçare
Le molk û weten kesim hay xom kird aware
Esbekan zîn ken rû le sehra ken
Dermanî derdim belkû peyda ken
Delêy boye Şîrîne nawim
Be galte zor kes kewtote dawim
Destêkim bibrin destêkim mawe
Des helnagirim lew belek çawe

Dilim deryay bê payan bê, her ax helkêşî tome
Cêgay xwaz û kanebyan bê yekcar pejarey tome
Dil zelîl bî bo le kulî were bigre samanê
Zuxawim le dilî helqulî giruy girtuwe bo ciwanê

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks