
تا کەی چاوەڕێی یاران بم
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
قەتارە
تا کەی وەک مەجنوون وێڵی هەردان بم
تا کەی غەمزەدەی باری هیجران بم
باخەی دەستەگوڵ زاری و دڵگیریم
پەی پەی زیاد کرد پەژارەی پیریم
کوورەی دەروونم بەتاو جۆشی گرت
فرمێسکی چاوم زوو خامۆشی کرد
سەیرم مەحاڵەن سەفام بەتاڵەن
بۆ دووری یارێ ئەسـرینم ئاڵەن
من لە خێڵخانەی میحنەت پاماڵم
دەخیل بۆ دۆستێ پرسێ ئەحواڵم
تا کەی چاوەڕێی یاران بم، غەریبم لە شارانم
تا کەی غەم هەڵکێشی وان بم، چاو بە گریە و گریانم
گەر نەمدیتێوە عازیزم بڕۆ بۆ خۆت سڵامەت
دەیدنی یاران عازیزە گیانە کەوتە قیامەت
دڵ زەلیل بی بۆ لە کوڵی وەرە بگرە سامانێ
زووخاوم لە دڵی هەڵقوڵی گڕووی گرتوە بۆ جوانێ
وێڵم بە دوای دەردی دڵم، غەریبم لە شارانم
دەس بە سینە لارەملم، چاو بەگریە و گریانم
دڵم دەریای بێپایان بێ، هەر ئاخ هەڵکێشی تۆمە
جێگای خواز و کانەبیان بێ یەکجار پەژارەی تۆمە
Similar Tracks
جوانی بێ ناو
هۆمەر دزەیی Homer Dizeyî
دە وەرە وەرە (من بریندارم بۆ چاوی کاڵت)
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
پاییز
حەمە ساڵح دیلان
کوڕە مەکە – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
ئەی کیژی لادێ
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
زارا گیان دیدەم زارا
هۆزان سەرحەد – Hozan Serhed
مزگێنی بەهار
شۆڕش مەحموودی Şoriş Mehmûdî
عیشق و ئازادی (ئەگەرچی شەو درەنگە) ٢
حەمە جەزا Heme Ceza
ئێوارەیە – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî