site loader
Song image

بە یادی تۆوە

By - چۆپی فەتاح Çopî Fetah

بە یادی تۆوە چاوم هەڵ دێنم
بە خەیاڵی تۆ دەژیم دەمێنم
لە بیری تۆدا بێ سەر و شوێنم
کەچی ناتوانم بۆت بدرکێنم
بە من بێ هەر دەم لە بەر چاوم بی
قەد لێم دانەبڕی وەکوو نەوم بی!
کەچی ناتوانم ئەمەت پێ بڵێم
گەرچی دەزانم تۆش بێئاگای، بێئاگای لێم
خۆشەویستی تۆ چۆتە خوێنمەوە
عەشقت سێبەرە و وا بە شوێنمەوە
بیر کردنەوەی تۆ داگیری کردووم
تۆش پێم نازانی، بەو داخەوە مردووم
زۆر جار وتوومە هەر بیتە سەر ڕێم
چی لە دڵمایە هەمووت پێ دەڵێم
کەچی کە چاوم بە تۆ کەوتووە
هەر زوو زمانم لە گۆ کەوتووە
لە هەر شوێنێ بم، بۆ هەر کوێ بڕۆم
بە خەیاڵی خۆم شان بە شانی تۆم
کەچی کە کاتێ هۆش خۆم دێمەوە
بە خەمی تۆوە سەر ئەنێمەوە
بە یادی تۆوە چاوم هەڵ دێنم
بە خەیاڵی تۆ دەژیم دەمێنم
لە بیری تۆدا بێ سەر و شوێنم
کەچی ناتوانم بۆت بدرکێنم
بە من بێ هەر دەم لە بەر چاوم بی
قەد لێم دانەبڕی وەکوو نەوم بی!
کەچی ناتوانم ئەمەت پێ بلێم
کەچی دەزانم تۆش بێئاگای، بێئاگای لێم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks