site loader
Song image

بە هەوران پاییزە ئایشیلێ مامان و سەد بریا یار لێرە بایە

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

بە هەوران بەهارە ئایشیلێ بۆخۆم
دەخوێنن کەوباڕە پێم نییە بڕۆم
یارکۆڵێم لێ دیارە هەر خۆم ڕەنجەڕۆم

بە هەوران پاییزە ئایشیلێ مامان
دەخوێنن ئازیزە پێم نییە بڕۆم
یارکۆڵێم لێ زیزە هەر خۆم ڕەنجەڕۆم

بە هەوران زستانە ئایشیلێ مامان
کڕێوە بۆرانە وێم دە شەمامان
یارکۆڵێم میوانە دەستی منت دامان

دەروێش و خۆشخوان و ئاغایە
قوتابی و میرزا و مەلایە
تێکڕام ناردوونە تکایە
بەو شەرتەی بێیە ڕەدایە
سەد بریا لێرە بایە

دڵی پڕ دەردم قەت بێ غەم نابێ
ئەو دڵەی دادم بێ غەم نابێ
ئەسیرم کەنگێ شەماڵ دێ
ئەوا جێژنە لێی مبارەک بێ
سەد بریا یار لێرە بایە
دڵە زەلیل بی بۆ لە کۆڵی
زووخاوم لە دڵی هەڵقۆڵی
دەردی وی دەبمە بن گڵی
سەد بریا یار لێرە بایە

ئەوشۆ نەبوو شەوێ دوێنێ
بە خەیاڵ چوومە مەدینێ
خزمەت پەریزادەی چینێ
سەد بریا ئەو قسە ڕاست بایە

بە قورئانەی لێی دەخوێنم
لیموت لە باغەڵ دەردێنم
نەمرم بە زۆریت دەستێنم
سەد بریا ئەو قسە ڕاست بایە

هەڵم گرن بە چوار دەستان
بمبەن بۆ کووچەی چاومەستان
شینم بۆ بکەن هەزاردەستان
سەد بریا یار لێرە بایە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *