
بە ناوی خوا و پێخەمبەرەکان – عەبدوڵڵا پەشێو
By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!
هەرچی دەیکەن، پاکە وەک نوێژ
هەرچی دەیڵێن، وەک گەوهەرە!
دیالێکتیک، سەرمایەی مارکس
فەرموودەی ‘ماو’ یان لەبەرە!
ئەورووپایان هەموو دیوە
کە دێنە گۆ بۆ ڕۆژنامان؛
پەیڤێک زێڕه و یەکێک زیوە!
لەندەن، پاریس، ئەنقەرە، شام
یەکە یەکە پایتەختەکانی هەندەران
شارەزاترن لە شێخەڵڵا و سابوونکەران
چاک دەزانن کە ئەورووپا بۆیاخچی پسپۆڕی دەوێ
بۆ مەیخانان پیاڵە و هیرباشۆری دەوێ
بۆ کۆڵکێشی
بازووی زۆر بەتینی دەوێ
کوردی چیایی ناولەپ زبر و
شان و پیل بەردینی دەوێ!
با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!
دەیانناسم
لە پاکیدا، چاک و پیرن
لە ژیریدا، ئەنیشتاین شاگردیانە هێندە ژیرن!
شارەزای مێژووی جیهانن
کون بە کون، کەلێن بە کەلێن…
ستڕاتیژی دوژمن تەقەی بێ
جبەخانەی تاکتیک پڕە
مەخزەنێکی پێوە دەنێن!
دەیانناسم!
لە پاکیدا، چاک و پیرن
لە ژیریدا، ئەنیشتاین شاگردیانە هێندە ژیرن!
بیانبینن!
بزانن لە پێناو ئێمە چەند بێتووکن
چەند پەڕپووت و ڕووت و گەدان
چۆن شەو و ڕۆژ تەنیا لە بیری ئێمە دان!
باوەڕ بکەن
هەرچی دەیکەن بۆ ئێمەیە…
باوەڕ بکەن
هەرچی دەیڵێن بۆ ئێمەیە…
هەر بۆ ئەوەی لەم ئازارە ڕزگارمان بێ
هەر بۆ ئەوەی خۆشاوی شەهادەت فڕ کەین
هەر بۆ ئەوەی
خوێن وەکوو نان گران نەبێ و
هەموو جێیەکی لێ پڕ کەین
یەکێک دێنن قڕمان بکا
ئەگەر نەهات؟
فێرمان دەکەن یەکتر قڕ کەین!
با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!
شوان هەر شوانە…
پەز هەر پەزە، هەتا دەمرێ…
با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!
Similar Tracks
فەسڵی گوڵان – عەدنان کەریم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
زولفا – محەمەد کەماڵی
چریکەی کورد
چما من چۆڕەخوێنە داگیرساوەکەتان نیم – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
دەستت بڕزێ – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
مەقامی هومایوون – عەدنان کەریم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
سەربازی ون – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
ئاوێنۆچکە – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
چاوەکەم – عەدنان کەریم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
دووبەرەکی – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
شێر و خەت – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
کاروان
سەید جەلالەدین محەمەدیان Celaledîn Mihemediyan