site loader
Song image

بە ناز – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

هەڵم بگرن لەنگەر لەنگەر
بمبەن بۆ ماڵی بابنۆکەر
شینم بۆ بکەن شەدە بە سەر
هەی بەناز وەی بەناز بەناز بەناز
چاوجوان گیان مەمکوژە بە ناز

هەڵم بگرن بە سێ و دوو
بمبەن بۆ گەڕەکی ژووروو
شینم بۆ بکەن مل بە مووروو
هەی بەناز ئەی بەناز بەناز بەناز
چاوباز گیان مەمکوژە بە ناز

هەڵم گرن بە سێ و چوار
دەی بمبەن بۆ گەڕەکی لای خوار
شینم بۆ بکەن ناسک و نازدار
هەی بەناز ئۆف بەناز بەناز بەناز
چاوجوان گیان مەمکوژە بە ناز

هەڵم گرن بە سێ و بە شەش
هەی با بمگرن بێ غەل و بێ غەش
شینم بۆ بکەن دەستەی چاوڕەش
هەی بەناز ئۆف بەناز بەناز بەناز
چاوجوان گیان مەمکوژە بە ناز

هەڵم گرن بە بێ قسوور
بمبەن بۆ گەڕەکی لای ژوور
دەی شینم بۆ بکەن مل بە موور
هەی بەناز ئۆف بەناز وەرە بەناز
چاوجوان گیان مەمکوژە بە ناز

هەڵم گرن بە بەرژاڵان*؟؟؟
بمبەن بۆ ژوورووی لای ماڵان
شینم بۆ بکەن دەی چاوکاڵان
هەی بەناز ئۆف بەناز بەناز بەناز
چاوجوان گیان مەمکوژە بە ناز

هەڵم گرن بە بێ تەگبیر
دەی دەی دەستەی جوان لەگەڵ پیر
ئەمن بازم مردم بێ نچیر
هەی بەناز ئۆف بەناز بەناز بەناز
چاوجوان گیان مەمکوژە بە ناز

*؟؟؟= لەو وشەیە دڵنیا نین، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن.

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks

بەرزی بەرزی

سەید محەمەد سەفایی Seyid Mihemed Sefayî

عشق و جونوون

سەید جەلالەدین محەمەدیان Celaledîn Mihemediyan