
بە تەنیا جێم مەهێڵن – بێنام تاهیری
By - چریکەی کورد
دەستم بگرن بمبەن لەگەڵ خۆتان
ڕێبوارێکم من هاتووم لەگەڵتان
بە تەنیا جێم مەهێڵن، ئەمشەو زریان ئەمچێنێ
تەم و مژ دامئەپۆشێ و مانگەشەو دەمڕفێنێ
دەستم بگرن بمبەن لەگەڵ خۆتان
ڕێبوارێکم من هاتووم لەگەڵتان
کێ دەیزانی کە ئاوا تەناف هەڵخەن بۆ شارێ
دەستی شەقامیش ببڕن، کۆڵان بدەن لە دارێ
لاوێکی شەرمەون بووم مێشکم ئەدرا بە ماران
ئێستاش کە پیر و ماندووم دەرم دەکەن لە شاران
دەستم بگرن بمبەن لەگەڵ خۆتان
ڕێبوارێکم من هاتووم لەگەڵتان
کێ دەیزانی کە ڕۆژێ من دەکرێم بە گۆرانی
دەمەو بەهار دێمەوە دەچمۆ ناو ئاوی کانی
گەرووم بە گزنگ تەڕ کەن، زامەکانم بە شیلان
بە گۆرانی دامپۆشن یا بە سەوزی دارستان
دەستم بگرن بمبەن لەگەڵ خۆتان
ڕێبوارێکم من هاتووم لەگەڵتان
وا بەهار هات بەڕێوە بەزم و خۆشی هاپێوە
بەشکەم گزنگی بەیان ڕووناک کا دڵی ئێوە
بەهار وا هات بەڕێوە بەزم و خۆشی هاپێوە
بەشکەم گزنگی بەیان ڕووناک کا دڵی ئێوە
دەستم بگرن بمبەن لەگەڵ خۆتان
ڕێبوارێکم من هاتووم لەگەڵتان
Similar Tracks
Ez Berf im-SILÊMAN RENGÎN
چریکەی کورد
چارۆکەسوور
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
وەکوو پەروانەی دوورکەوتوو لە شەم
شەهین تاڵەبانی Şehîn Talebanî
با بچینە سەر وەیس ٢
تارا ڕەسوڵ
کاروانە هەی کاروانە ٢
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
کیژێ مەڕۆ جوانی
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
دڵەی نەشنەوا
یەدوڵا ڕەحمانی
چاوی ڕەشی چەند جوانە – محەمەد ماملێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
نەچوو
حشمەت لوڕنژاد Hişmet Lurnijad