site loader
Song image

بە تۆ ناگەم – چۆپی فەتاح

By - چۆپی فەتاح Çopî Fetah

هاژەی سۆزت وا لە دڵما
چرپەی ڕازت هەر لە گوێمە
دەزانم قەت بە تۆ ناگەم
بەڵام عشقت هەر لە ڕێمە
قەدەرم بوو خۆشم بوێی
زیاتر لە ڕۆحی ڕەوانم
پێشم ناڵێی باکم نییە
خۆشت دەوێم پێی دەزانم
بێ ئەوەی بە خۆم بزانم
خۆت نیشتەجێ کرد لە بیرم
پێموابوو قەت عاشق نابم
وامدەزانی پیر و ژیرم

لە ڕۆحم خۆشترم دەوێی
پیرۆزی لام وەک باوڕم
لە گیانم خۆشترم دەوێی
جێگەی تۆوە لە ناو سەرم
سیحری نیگات میهر و وەفات
دەرک و ئاگات ڕایانکێشام
ئێستا شەیدات بوو ئەوکات
تەنها بۆ تۆیە تەماشام
هێندەم بەسە بارانی سۆز
بمشواتەوە بە ئەسرینت
بە نیگای داستانی عیشقت
تۆمار بێ لە ژینم ژینت
بێ ئەوەی بە خۆم بزانم
خۆت نیشتەجێ کرد لە بیرم
پێموابوو قەت عاشق نابم
وامدەزانی پیر و ژیرم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

Ha Gulê

زەکەریا عەبدوڵا Zekerya Ebdula