site loader
Song image

بەیتی ئازیزێ خلە دەرزی

By - چریکەی کورد

ئازیزێ
هه‌ر دڵێکه‌ منی ماڵوێرانێ به‌ بێره‌ بێره‌
ئازیزێم چاوێکی لێ ده‌کردم به‌ مانگ و یه‌کم لێ ده‌کا به‌ ئه‌ستێره‌
ده‌ڵێ هه‌تیوه‌ لاوکه‌ ئه‌تۆ نازانی
بێ کاوڕێکی به‌ مه‌ڕێ ماڵی بابی من بسپێره‌
هه‌موو ڕۆژێ به‌ بێنوێ کاوڕۆکه‌ی وه‌ره‌ بۆ ئێره‌
به‌ باسکانم له‌بۆ بگره‌ لاوێرلاوێره‌
به‌له‌کی فه‌قیانه‌ی که‌تانم ده‌گه‌ڵ بکه‌وه‌ هاوێرهاوێره‌
بیست و دوو ڕامووسان له‌گه‌ردنێ ڕه‌نگین و خاڵ خاڵ بژمێره‌
ئه‌من له‌ جاهیلانم ده‌بیسته‌وه‌
له‌بۆ دایک و بابان ده‌نووسر‌ێته‌وه‌ به‌ خێره‌
ئه‌من سه‌دایه‌کم ده‌گه‌یشتێ له‌ من وابوو گه‌لێک گه‌لێک سه‌دایه‌کی گه‌وره‌ و گرانه‌
هێندێکان ده‌گوت ئه‌وه‌ سه‌دایه‌ پیره‌پاییزێیه‌
و هێندێکان ده‌گوت نه‌خێر بایه‌ بارانه‌
هێندێکان ده‌گوت بووله‌رزه‌یه‌
هێندێکان ده‌گوت ئاجووج باجووجه‌
هێندێکان ده‌گوت ده‌جاڵه‌ و عه‌بدی سۆفیانه‌
هێندێکان ده‌گوت نه‌خێر حه‌زره‌تی مووسایه‌
هه‌موو ڕۆژێ له‌سه‌ر کێوی توورێ هه‌زار و یه‌ک که‌لیمه‌ی ده‌ڵێته‌وه‌ له‌ خزمه‌ت بینایی چاوانا
هێندێک ده‌ڵێن نه‌خێر ئه‌وه‌ مه‌نسووری حه‌لاجه‌
کێوان ده‌کاته‌وه‌ ده‌ په‌ڕه‌ی دنیا ده‌بێته‌وه‌ ته‌خت و مه‌کانه‌
هێندێک ده‌ڵێن بابه‌که‌ی بابم ئه‌وه‌ ئاخیروزه‌مانه‌
ده‌ وه‌ره‌ ئازیزێ
ئه‌من له‌بۆ تۆ هه‌ڵده‌ڵێم به‌ کوێستانی ده‌ عه‌زیم و ڕه‌نگین و خاڵ خاڵی
نه‌وه‌ڵا له‌بۆت هه‌ڵده‌ڵێم به‌وی حاجی عه‌زیزی ماڵ له‌ گروێسێ
ئه‌گه‌ر به‌هارانی دراو هه‌بوو ده‌یبه‌شێوه‌ له‌ عاله‌مێ
پاییزانی وێ ده‌که‌وت خڕی ده‌کرده‌وه‌ به‌ ته‌لیس و جه‌واڵی
ئه‌من به‌غیله‌ت به‌وانه‌ به‌ هیچان بۆ نابه‌م
به‌غیله‌ت بۆ ده‌به‌م به‌ گوله‌کی ده‌ گوله‌ مێردان
ئه‌گه‌ ده‌ عه‌ده‌عه‌دی ده‌ نیوه‌شه‌وێدا
به‌ ڕیشێکی قرژه‌که‌ی عاره‌قی له‌سه‌ر سینگ و مه‌مکی ده‌ ئازیزه‌ جوانێ ڕاده‌ماڵی‌
ئازیزێ دە وەرە ئازیزە جوانێ
سینگ سەدەفێ مەمک فنجانێ
چاوڕەشێ برۆ قەیتانێ
دایک حدوودێ باب شا سەیوانێ
بەوان ئەستێران دەکەم ئەگەر هەڵدێن لە تەشقی دە عاسمانێ
بەوان حەرفان کەم ئەگەر دەردەچن لە قورئانێ
بەوان گەورەکیژان دەکەم ئەگەر دێنە دەرێ لەوێ ماڵێ لەوێ خانەدانێ
ئەگەر نەمدەنێ بەژنێکی باریک و زەندێ بە بازن
لە خۆم حەرام دەکەم نان و ئاوی کاولە ئێرانێ
ئازیزێ ئەوە کوڕ دەڵێ:
کیژێ ئەمن پیر نەبووم پیرت کردم
دەردەدار نەبووم دەردەدارت دەکردم
ڕەنگ زەرد و لێوبەبار نەبووم
ڕەنگ زەرد و لێوبەبارت دەکردم
دەتکردم بە تۆزێ بە بانانت ورد دەکردم
بانان وە خۆیان هەڵ نەدەگرتم
گردە بایەکی شەماڵ دەهات لێی دەدام
لە بەحری محیتی وەردەکردم
هەر کیژی دە وان گەورەماڵ و نەجیب و خاندانان دەهاتن
لە گەروو ماریان ڕادەبردم
هەموو ئێوارە و سبیانان سەحەریان سینگ و مەمکی خۆیان پێ دەشۆردم
ئازیزێ ئەوە کوڕ دەڵێ سەرێکی من دێشی
دڵێکە من ماڵوێرانێ بەوەیە بە کابەی شەریف کەم بە خالقی گەورەیە
لەشکرێک لە من دیارە لەشکرێکی گەورەیە و گەورە و عومدەیە
ئەو لەشکرە کێیە.؟ کێ نییە؟
پێنسەدی تورکە تورکەمانە
پێنسەدی فەلەیە فەلەڕەشکەیە
پێنسەدی نیزامیی خاسەیە
چییان پێیە ماڵی ئاگریی
دەیگوت ئەگەر نازانی هەر پێیانە تۆپە تۆپخانەیە
تیری سەر بە پەیکانە تفەنگێ ماتێ کارخانەیە
دەداتەوە بەسەر زینوێ باڵەکان
تاڵان دەکا ئەوێ عێلێ عوربانێ
هەر با دەداتەوە سەر ئەوێ ماڵی حاجی برایم ئاغایە بە حیلەیە
کیژ گاز دەکا هەتیو لاوکە دە خەمی تاڵان و ماڵی مەبە
دە وەرە دا من و تۆ لێک بهاڵێین سێ شەوان بە شەوی دە پاییزێ
دوو ڕۆژان هەر بە ڕۆژی دە بەهارێ
وەک تووڵی دە نمامێ و غەڵفی دە چنارێ
وەک گوڵی دە لاولاوێ
هەر لە بۆ من و تۆ گەلێ گەلێ خۆشترە
لە خەراجاتەکەی شاری کاولە بە حیلەیە
ئازیزێ دە وەرە وەرە من و ماڵە بابم
ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێمەوە بە کوێستانی سێوەسوور و گەنمان
بە کۆزەی دە بەرخان
بە کۆسرەتی شاڵەبەگییان
بە سپی سەنگی موکریان
بە قەندیلە گچکەی مامە کۆیان
ئەوە قەندیلم دەکوت ئەمن قەندیلم
بەفری کۆناوکۆن وەخۆ هەڵدەگرم
تەپی مەیدان چۆغەم دەکوت ئەمن گەلێک گەلێک سازگارترم
ئازیزێ ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێم بە ڕنوو ڕنووی دە بەفراوان
بە کوڕکوڕی مەرگێ ئەگەر سێزدە ساڵی و چواردە ساڵی
پیڕەپیڕەی لێ دەگرنەوە و بناوە
لێی هەڵدەپسێنن چڵچڵەی لەوێ گیابەندێ
دوومینەتی پیرە خاوە
خۆ من لە بۆت هەڵدەڵێم بە قەندیلە گچکەی مامە کۆیان
دەیکوت هەتا بەفری نوێم لێ دەبارێ ئی کۆنم لێ ماوە
لە بۆت هەڵدەڵێم بە ئەشکەوتی کەڕواوێ
ئەگەر سەرەبەهاران ئەو شوانکاران هەر سفرە و گەڵۆڵیان گەڵاڵ گەڵاڵیان لێ دەداوە
ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێم بە کانیلەی کانی کەنێرێ
ئەگەر مێشئە بدەن خۆی لێ نەداوە
خۆ من بەهارم گەلێ پێ خۆشن
لەبەر فیتەفیتی شوانان
لەبەر بێلەبێلەی شاخداری
ئەوان بێریان چاویان ئی درەوشن
برۆیان ئی دەبەکوڵاوە
لەوان بێریان یەکێک بەجێ دەماوە
گۆمیلکە گۆمیلکەی دەعارەقی
لەنێوانی سینگ و مەمکۆڵاندا ڕادەوەستاوە
کیژ دەڵێ ئەگەر گولێکی دە گولەمێردان لێی بخواتەوە
لەبۆی دەبێتە سندان و ژەهرەمارە
ئەگەر هەتیوە لاوکێمی لێ بخواتەوە
لەبۆی دەبێتە قەنداو و شەکراوە
ئازیزێ ئەرێ دە وەرە وەرە من و ماڵە بابم
ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێمەوە لە کوێستانی برایم جەلالی
ئەگەر سەرەبەهاران ئەوە شوانکاران وەسەر دەکەون لە بۆ سەری دە کوێستانێ
ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێم بەوی حاجی محەمەدی ماڵ لە ئەستەمبووڵێ
ئەگەر وەسەر دەکەوێ لە بۆ سەربەری دە کوێستانێ
دەبێتەوە گەورەی پێنسەد و بیست و دوو چادر و ڕەشماڵی
خۆ من لە بۆت هەڵدەڵێم بەوی حەمەدی شێخ قوڵەی
ئەگەر لەبەر شۆخ و شەنگیان بەلەکی دە چفتی پێیەکی عەرد ڕادەماڵێ
دەک ڕەبی ئازیزێ بەژنی باریک بە من بمێنێ بە داری عوودێ
پانیەی پێت بە من بمێنن بە قەیسی دە هەڵوێنی
بەلەکت بە من بمێنن بە هوڕەی دە هەلاجی
ئازیزێ سینگت بە من بمێنن بە کاغەزی مەرجانی
چاوت بە من بمێنن بەوێ ئەستێرێ کە هەڵدێ لە نێوان هەور و ساماڵی
برۆت بە من بمێنن بە پانەپەڕ و جغەی دە ڕەشەداڵی
زولفت بە من بمێنن بە ئاوریشمی خاسەڕەنگ
ئەگەر دەیبەن دەیفرۆشن لە شاری گەرمێنێ
بە کراس بێ نە وەکی دۆمینتی بە مسقاڵی
جا ئەو جار ئەمن دەچم لە بۆ نێو لێرێ و نێو لێرەواری
دەمپرسی لە گوڵە شەکرێنێ لە دارەبەنێ لە مازووداری
دارەبەنم دەدەی بە ڕووتی
کەوتم دەدەی بە ڕەجاڵی
دەمکوت تو خودا کەوت ئەتۆ بۆچی وا ڕووت و ڕەجاڵی
دەیکوت ئەتۆ نازانی بۆ وا ڕووت و ڕەجاڵم
ئەگەر نێوانی بەهار و زستان شین دەبم لەنێو جەنگەڵ و لێڕەواری
ڕاوچی دێن کەوی نێرم پێوە دەخوێنن
دەست دەکاتەوە بەوی گرمەگرم و بەزم و ساز و سەنتوور و هاوار هاواری
ئەگەر هەوەڵی پاییزم شەختە لێی دەنگێوێ
پاشنوێژانم لێی هەڵدەکاتەوە گوڕەگوڕی پیرەشەماڵی
ئەوەی پێمەوە لێم هەڵدەوەرێنێ
هەر لە بۆ سەر ئەوێ چۆم و شەت و کاولەڕووباری
ئازیزێ ئەمن دەچم دەپرسی لەوێ دارەبەنێ
دەمکوت ئەتۆ بۆ وا ڕووت و ڕەجاڵی
دەیکوت نازانی بۆ وا ڕووت و ڕەجاڵم
ئەگەر نێوانی بەهار و هاوینانم شنکی لێ دەست دەدامەوە ئەوێ تەشوێ دەگەڵ ئەوێ تۆپەڵی قوڕێ
بەجێم دێڵن دە ساردی پاییزدا بە نەخۆشی بە زەلیلی بە کەسیفی
نەوەکی دومینەتی بە برینداریی
ئەگەر ئەوەڵی پاییزم لێ دەداتەوە نمەنمەی بارانی حەقە پەڵێ
پاشنوێژان لێم هەڵدەکاتەوە گوڕەگوڕی دە پیرەشەماڵی
ئەوەی پێمەوە لێم هەڵدەوەرێنێ لەبۆ سەر ئەشکەوتی دەزارخاوێ
دە وەرە ئازیزێ
ئه‌من سه‌دایه‌کم ده‌گه‌یشتێ گه‌لێک گه‌لێک لە من سه‌دایه‌کی گه‌وره‌ و گرانه‌
هێندێک دەڵێن ئه‌وه‌ سه‌دایه‌ پیره‌پاییزێیه‌
و هێندێک دەڵێن نه‌خێر بایه‌ بارانه‌
هێندێک دەڵێن بەفرە بووله‌رزه‌یه‌ ئاخری زەمانە
هێندێک دەڵێن ئاجووج باجووجه‌
هێندێک دەڵێن ده‌جاڵه‌، عه‌بدی سۆفیانه‌
هێندێک دەڵێن نه‌خێر ئەوە حه‌زره‌تی مووسایه‌
هه‌موو ڕۆژێ له‌سه‌ر کێوی توورێ هه‌زار و یه‌ک که‌لیمه‌ی ده‌ڵێته‌وه‌ له‌ خزمه‌ت بینایی چاوانە
هێندێک دەڵێن نەخێر حەزرەتی ئیسڕافیلە فوو دەکا بە نەفخی سووردا دنیا دەبێتەوە تەخت و مەکانە
هێندێک ده‌ڵێن ئه‌وه‌ ئاخری زه‌مانه‌
ئازیزێ
ئەوە سەرێکی من دێشێ دڵێکی من ماڵوێران بە برینە برینە
ئەگەر یاری من ناناسن بەلەکی هوڕەی هەلاجین پانیەی قەیسی دە هەڵوێنین لێوی ئەتڵەسن ددانی مروارینە
ئەمن دەچوومەوە گۆل گۆلی دە کابەکری پۆلێکم سی هەڵدەفڕاندینە
بەعزێکان سۆنەن سەرکەسکن سین مراوینە
هەر دەهاتن لە باژاری دەنیشتینە
ئەگەر لەوێم پارێز بۆ دەبردینە
لەوێ هەڵدەستان
دەهاتن لە قون ئەسپ و مێرگەشینان دەنیشتن لە مێرگی دە شین شینە
ئەگەر لەوێم پارێز بۆ دەبردینە
لەوێ هەڵدەستان دەهاتن لە دەشتی وەزنێ دەنیشتینە
ئەگەر لەوێم پارێز دە بۆ دەبردن دەهاتن لە مێرگی کەوپەڕ و ترکەشان دەنیشتینە
ئەگەر لەوێم پارێزێک لە بۆ دەبردینە
لەوێ هەڵدەستانەوە دەهاتنەوە گۆل گۆلی خوێ دەنیشتینە
ئەگەر یاری من ناناسن هەموو ساردی سبیانان دێتەوە لە ڕێی سەراوێ بە کراسێکی پەشمین پەشمینە
ئازیزێ ئەوە دڵێکی من ماڵوێران بە بێرە بێرە
ئازیزم چاوێکی لێ دەکات بە مانگ و یەکی لێ دەکات بە ئەستێرە
دەڵێ هەتیوە لاوکە نازانی بێنە کاوڕێکی بە ماڵە بابی من بسپێرە
هەموو ڕۆژێ بە بێنووی کاوڕۆکە وەرەوە بۆ ئێرە
با باسکانم لە بۆ بگرەوە لابێر لابێرە
بەلەکی فەقیان ئەوێ بە کەتانم لەگەڵ بکەوە هاوێر هاوێرە
بیست و دوو ڕامووسانان لە گەردەنی ڕەنگین و حەلیم بەگی بژمێرە
سەد بری بە بری دە خودای بوایە ئەمن دارێک بام لە داری دە شەنگە بێزا
بڕەقسام لە دەرکی ماڵە بابی کوڕە لاوەکەی حەیرانێ
لکێکم ڕۆیشتایە لە بۆ گەرمێنێ دە گەرمەسێرێ
لکێکی دیم بهاتایە لە ژێرڕا لە بۆ کوێستانێ دە عەزیم و خاڵ خاڵ و ڕەنگین و زەنوێرە
با لە بن لکی گەرمێنم بهاتنایە دانیشتنایە ئەو سەپان و جووتێر و وەرزێرە
لە بن لکی کوێستانم بهاتنایە دانیشتایە ئەو ئاغا و نۆکەر و جوند و جوامێرە
ئازێزێ ئەمن بۆت هەڵدەڵێمەوە بە کوێستانی عەزیم و ڕەنگین و خاڵ خاڵی
نەوەڵا بۆت هەڵدەڵێم بە حاجی عەزیزی ماڵ لە گەڕوێسێ
ئەگەر بەهارانی گیا ئەوی هەبوو دەیبەشێوە لە عالەمێ
پاییزانی لێ دەکەوتەوە خڕی دەکردەوە بە تەلیس و جەواڵی
خۆ من بەغیڵی لە بۆ دەبەم بە گولە کوڵەی دە گولە مێردان
ئەگە دە حەدحەدی دە نیوەشەوێدا
بە ڕیشێکی قژۆکە بە سمێڵێکی چڵماوی
هارەقی لەسەر سینگی ئەوێ ئازیزێ جوانی من ڕادەماڵی
فەقێ عەوڵای کاوڵان ئەوە ماڵە من و ماڵە بابی من ئازیزە و گوڵە گوڵە
ئازێزێ ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێم بەوی کەپرێ بەوێ کەپرە گوڵێ
ئەوە لە بۆت هەڵدەڵێم بەوێ ماڵێ بەوێ مزڵێ
چ بکەم تەقەیە لە هەوران و خرمەیە بایە
سەدایێ لەوێ پیرە بولبولێ
ئازیزێ ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێم ئەگە سوار دەبۆوە لە دوڵدوڵێ
لەبەر هەزار و پێنسەد پاڵەوانی کورسینشینی کافران ناخەجڵێ
ئەمن کەوایەکی لە بۆ ئازیزەکەی خۆم دروست دەکەم لە باڵی دە بولبولێ
تەقەڵانی لێ دروست دەکەم لە پەلکی دە ڕەشە ڕێحانێ
پەراوێزانی داوێمی لە پەلکی دەوێ سوورەگوڵێ
وەستایانی بۆ دێنم لە حیلەی لە شامێ
شاگردانی بۆ دێنم لەوێ قویجە موسڵێ
ئەوە دە گەڵ هەموو تەقەڵ و تەریبێکی ئازیزەکەم خۆش خۆش پێی هەڵبڵێ
وەرە ئازیزەکەی من و ئازیزەکەی لە دنیایە ڕوونم
وەرە ئازیزێ
ئەمن دەچوومەوە نێو جەنگەڵ و نێو لێڕەواری
دەمپرسی لە کەوتی لە شینی لە مازووداری
ئەوە کەوتم دەدی گەلێک بە ڕووتی
شینم دەدی گەلێک بە ڕەجاڵی
دەمکوت کەوتە ئەتۆ بۆچی وا ڕووتی و بۆچی وا ڕەجاڵی
دەیگوت نازانی ئەگە سیاسووتی بەهارێ
ڕاوچی دێ لەوێ کەوی نێرم پێوە دەنێ
دەست دەکا بە قاسپە قاسپ و بگر بگر و هاوار هاواری
پاییزانم لێ دەدا باران و خۆناوی دە هەقە پەڵێ
بەری پێمەوە ڕای دەدا بەرەو دەم شەتی و کاولە ڕووباری
دەک ئازیزێ ئەوە ماڵە من و ماڵی بابی من
وەرە ئازیز
ئازیزێ ئەمن بۆت هەڵدەڵێم بە کوێستانی دە سێوەسوور و گەنمان
بە کۆزەی دە بەرخان
بە کۆسرەتی دە شاڵەبەگیان
بە سپی سەنگی موکریان
بە قەندیلە گچکەکەی مامە کۆیان
قەندیل دەڵێ ئەمن قەندیلم
هەتا بەفری نوێم لێ دەبارێ ئی کۆنم لێ ماوە
ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێم بە کوڕکوڕی دە مەرگەیی
چواردە ساڵە و پازدە ساڵی لێی دەگرنەوە پیڕەپیڕە و بناوە
ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێم بە کانیلەی کانی کەنێرێ
ئەگەر مێش ئەبەدەن خۆی لێ نەداوە
لە بۆت هەڵدەڵێم بە ئەشکەوتی کەڕوان
ئەگەر سەری بەهارێ سفرە و گەڵاڵەیان هەڵداوە
بەهارم چەندە پێ خۆشە
لەبەر بێلە بێلی شاخداری لەبەر فیتە فیتی دە شوانان
لەوان بێریان چاوانی دە ڕەشە برۆیانی دە کوڵاوە
لەوان بێریان یەکیان بەجێ دەماوە
گۆمیلکە گۆمیلکەی عارەقی لە نێوان سینگ و مەمکان ڕادەوەستاوە
دەڵێ ئەگەر بێت و گولێکی دە گولە مێردان لێی بخواتەوە
لە بۆی دەبێتەوە سندان و زەهرەمار و زەرداوە
ئەگەر بێت و هەتیوە لاوکێ من لێی بخواتەوە
لێی دەبێ بە قەنداو و شەکراوە
وەرە ئازیزەکەی من و ئازیزەکەی لە دنیایە ڕوونم
وەرە ئازیزێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks