
بەناز پەروەردە
By - عوسمان هەورامی Osman Hewramî
وەی بەناز بەناز بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ بۆی تۆ لەو هەردە
شەماڵ لێی داوی زۆڵفت شێواوە
قەسەمیش بخۆی ماچت کراوە
ئۆ بەناز بەناز بەنازت نیشم
بە خوای بانی سەر بۆ تۆ دەروێشم
دەی من چی بکەم باڵاکەت کوڵە
لە خێڵی ئێوە هەر تۆم بە دڵە
ئۆف بەناز بەناز بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ بۆ تۆ لەو هەردە
شەماڵ دەخیلتم وەک هەردەجاران
عەرزەکەم بەرە بۆ خزمەت یاران
وەی بەناز بەناز وەی نازپەروەردە
با بارۆ شەماڵ بۆی تۆ لەو هەردە
کام ڕەشی قەتران کام نووکی قەڵەم
ڕەش ڕاکێشراوە وەک برۆ و پەرچەم
وەی بەناز بەناز دەخیل ناز مەکە
بگرە جامەکەت بانگەواز مەکە
هەی هەی لەو زوڵفە ناسک لەو لێوە
چون بەفری شاهۆ زەردەی خۆر پێوە
بیکە بە خاتر زەردەی خۆراوا
سەرێ دەر بێنە لە تۆی کەژاوە
ئۆ بەناز بەناز بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ بۆی تۆ لەو هەردە
عەمرم عەزیزم گیانی شیرینم
بۆ تۆ نەماوە ڕەنگ لە جەمینم
هۆ بەناز بەناز بەناز بەناز بەناز بەناز بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ بۆی تۆ لەو هەردە
هەڵکە پا و پووز با خاڵ دەرکەوێ
ئیسە ماچت کەم من لە باتی شەوێ
ئۆ بەناز بەناز بەناز بەناز بەناز بەناز پەروەردە
ئۆ بەناز بەناز دووبارە ئۆخەی
جێگەکەم لە لای جێگەکەی(ت) ڕا ئەخەی
جێگەم بۆ ڕاخە ئیمشەو من میوانم
*؟؟؟ شەو دەردەکەی(ت) لە گیانم
ئۆ بەناز بەناز دووبارە جە نۆ
دە خوا حەقی من بسێنێ لە تۆ
*؟؟؟=نازانین گۆرانیبێژ چ دەڵێ، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن
سپاس
Similar Tracks
دارە پیرەگە
حەسەن هەیاس Hesen Heyas
تۆ چاوت نەیشێ
عەباس کەمەندی Ebas Kemendî
سەفەر خوەش (خوداحافز ئەزیزم)
حشمەت لوڕنژاد Hişmet Lurnijad
خەنەبەندانیەتی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
تاتی مار گەستم ٣
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
Ax Welat – Rojda
ڕۆژدا Rojda
نینا نینای
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
ئەی ئەمان ئاخری زەمانە – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
جوانی لای بانە – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
مریەمێ سابڵاغی ٢ – محەمەد ماملێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
هەرمێ – جەمال موفتی
جەمال موفتی Cemal Muftî