site loader
Song image

بەناز پەروەردە – جەلال کەریمی

By - چریکەی کورد

وەک من هەردەمێ وای لە هەردێکە
هەر شەو میوانی لە بن بەردێکە
ئۆ بەناز بەناز خڕ بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ خڕ بۆی تۆ لەو هەردە

دڵەکەم غەمگینە دڵەکەم غەمگینە
ئەگەر غەمخواری وەرە بمبینە
ئۆ بەناز بەناز خڕ بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ خڕ بۆی تۆ لەو هەردە

کافر وەی کافر ئەرمەنی لۆلۆ
چ خوا هەڵدەگرێ من بمرم بۆ تۆ
ئۆ بەناز بەناز خڕ بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ خڕ بۆی تۆ لەو هەردە

دڵێ لە خۆیەوە دایم تەڕ نەبێ
سەرخۆشێ بادەی ڕووی دڵبەر نەبێ
ئۆ بەناز بەناز خڕ بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ خڕ بۆی تۆ لەو هەردە

شل شل بمکوتن وێنەی دارچینی
بمخەنە گیرفان بۆ شەونشینی
ئۆ بەناز بەناز خڕ بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ خڕ بۆی تۆ لەو هەردە

بە جامێ شەڕاب وەها مەستی کەی
خوایە ئەو دلە بۆ دایم پەستی کەی
ئۆ بەناز بەناز خڕ بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ خڕ بۆی تۆ لەو هەردە

خۆ کوڕ هەورامی گردی سەیوانم
بە گوللە پێکرام ماڵی وێرانم
ئۆ بەناز بەناز خڕ بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ خڕ بۆی تۆ لەو هەردە

دەک بە فیدات بم سروەی بەیانی
لە کاتی پێویست دەرمانزانی
ئۆ بەناز بەناز خڕ بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ خڕ بۆی تۆ لەو هەردە

دڵم نەشکێنی نەکەی بێ لوتفی
تۆ ئەستێرەکەی ئاسمانی منی
ئۆ بەناز بەناز خڕ بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ خڕ بۆی تۆ لەو هەردە

بەهاران خۆشە ئاوەنیا شینە
پیشەی جەحێڵان مەمک گوشینە
ئۆ بەناز بەناز خڕ بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ خڕ بۆی تۆ لەو هەردە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks