
بەرهەڵبێنە – حەسەن زیرەک
قەت نەبوو بڵێی دابنیشین تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر
سەد نەحلەت لە حاڵاتم دەست لە مەمکان دەکەم گیر
جا چی بوو مەڵێ بابم ئەتۆ جەحێڵ و ئەمن پیر
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەکەی کراوە هەریرە و بای نەداوە
قەرارم کرد بە دوو ماچ ڕاوەستا و بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بە سستم قەت مەزانە و بە ژینم دەیپەرستم
بە سستم قەت مەزانن بە ژینم دەیپەرەستم
دەستم گێڕا بەرۆکی جووت مەمکی کەوتە دەستم
هاواری کرد وەی دایە لەپڕ سەرپەنجەی گەستم
ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە
دەستم گێڕا بەرۆکی مەمکۆڵەی کەوتە دەستم
هاواری کرد وەی دایە لەپڕ سەرپەنجەی گەستم
ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
قەرارم کرد بە دوو ماچ ڕاوەستا بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
زیزە یاری مەهوەشم دەچکێ فرمێسکی گەشم
لە دنیا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕەشم
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
قەرارم کرد بە دوو ماچ ڕاوەستام بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە و بەرهەڵبێنە
ساعەت لە هەشت و هەوت دیتم و چاوم پێیکەوت
گرتم بە زولفیمدا کرد عەتری حەفتاد و حەوت
گرتم دوو ماچم لێ سەند دایکی زانی و ڕێم کەوت
خودا بەوە ڕوحمی کرد سەرسمێکی دا و کەوت
گەر بهاتبا و نەکەوتبا سەد دارمان پێ دەکەوت
ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
قەرارم کرد بە سێ ماچ ڕاوەستام بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە
عەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
سینگی پەنیری کوردی زولفی گیابەند و خاوە
کەلەکەی چەپم کونە ئەو کچە بە مست لێی داوە
مانگی چاردە ئەوی دی خەجاڵەت بوو گەڕاوە
ئەگەر نابی بە یارم خوداحافیز ماڵاوا
ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
قەرارم کرد بە دوو ماچ ڕاوەستام بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە
ئەرێ زولفت وە دامێنە
غەریبم مەمڕەنجێنە سینگی چەپت دەربێنە ئەو سەگبابەی مەدوێنە
وەختە شێت بم لە تاوت بە سورمەی جووتێ چاوت
وەختە شێت بم لە تاوت دا بێنەو زولفی خاوت
Similar Tracks
کوردم ئەمن – محەمەد ماملێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
مەجنوون – محەمەد ماملێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
یار دەڕوا خۆی ئەنوێنێ ٢ – چۆپی فەتاح
چۆپی فەتاح Çopî Fetah
شەکرە بەفرە
ڕەوا جەمال
Axîn
خێرۆ عەباس Xêro Ebas
پێم بڵێ مەزەدار
حسێن عەلی
ئەی کیژی لادێ
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
هۆ هۆ نازەنین بەجێم مەهێڵە
کەماڵ قادری