بەرهەڵبێنە
By - مستەفا دادار Mistefa Dadar
تۆ خودا دڵم مەشکێنە تاوێک وەرە باوەشم
بەژنێ باریک لێم زیزە دەچکێ فرمێسکی گەشم
لە دنیا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕەشم
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە

دەچمە سەری سوڵتانی شەموویێ نایێمەوە
دەست لە کێلان وەردێنم چل دانەی دەگرمەوە
بەختی خۆم و چاوجوانێ بە تاقی دەکەمەوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
چەندی لێ پاڕامەوە ئاوڕی لێ نەدامەوە
ئەو ئاوڕەی لێی دامەوە کەوتم هەڵنەسامەوە
ڕێگام دوور بوو یارم دیت دیتی ماندووم هاتەوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
دڵەکەم بێ مەکانە غەریبم لێرەکانە
شێت و شەیدای چاوجوانم سەرتۆپی موکریانە
شێت و شەیدای لێوئاڵم سەرتۆپی کوردستانە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە
Similar Tracks
لێی گەڕێ با دڵم بگری
لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî
جوابێکم دەوە – تریفە ئەمیری
تریفە ئەمیری
خاکی کووچەی یارەکەم ٢
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
کەویار ٢
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
مانگ و زەریا
پەروین موشیروەزیری Perwîn Moşîrwerzîrî
چی لە دڵ کەم
فرمێسک حافز Firmêsk Hafiz
بازی بێریان
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
پەروین چاکار Perwîn Çakar
ڕۆژگارێکی چەند تاریکە- ئیسمائیل سابوور
ئیسمائیل سابوور
بەرهەڵبێنە – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
توخوا فاتم
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî